بە ڤیدیۆ.. گەریلا دەچیتە ناو بازگەی سلۆپی
گەریلا تی ڤی ڤیدیۆی چالاکییەکی گەریلاکان کە لەدژی بازگەیەکی سوپای تورک لە سلۆپی سەربە شێرناخ ئەنجامییان دابوو بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکییەکەی ڕۆژی ٢٧ی مانگی ٧ی بڵاوکردەوە کە لەلایەن گەریلاکانی هەپەگەوە دژی بازگەیەکی سوپای تورک لە سلۆپی سەربە شرناخ لە باکوری کوردستان ئەنجامیان دابوو.

پێشتر ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەسەر ئەو چالاکییە ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند کە لەو چالاکییەدا سێ سەربازی سوپای تورک کوژراون و یەکێکی دیکەش بریندار بووە.

سەیری ڤیدیۆیەکە بکە
به‌روار:  18/09/2019
736   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   200
کۆی سه‌ردان:   29219998