لاشەی مردوو تا ساڵێکیش بەبەردەوامی لە جووڵەدایە
بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێ، لاشەی مرۆڤ تا ساڵیک دوای مردنی بە بەردەوامی لە جوڵەدا دەبێت.

ماڵپەڕی میرەری بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، زانایانی بنکەی توێژینەوەکانی زانستی مێژوویی " AFTER"  ئاشكرایان کردووە، لاشەی مرۆڤ بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش تا ساڵێکیش دوای مردنی بە بەردەوامی لە جوڵەدایە.

لەکاتی توێژینەوەکەدا زانایان کامێرایەکیان بە تەکنیکی تۆمارکردنی خێرا " time-lapse" داناوە بۆ چاودیریکردنی لاشەی مردووەکان، بۆ ماوەی ١٧ مانگ لە رێگەی ئەو کامێرانەوە چاودیری لاشەی مردووەکان کراوە، لە دیمەنەکاندا دەرکەوتووە کە قۆڵی مردووەکان جوڵاون.

یەکێک لە توێژەرە بەشداربووەکانی ئەم توێژینەوەکە، بە تۆڕی ئەی بی سی نیوزی راگەیاندووە، ئەو ئەنجامانەی پێی گەیشتوون ئەوە دەردەخات کە لاشەی مرۆڤ پاش مردن بەبێ جوڵە نامێنێتەوە، بەڵکو لەگەڵ کاتدا پەلەکان زیاتر لە جەستە نزیکدەبنەوە.

لەلایەکی دیکەوە دکتۆر زانسی مالێت کە سەرپەرشتی توێژینەوەکەی کردووە، پێیوایە خەڵك تووشی سەرسوڕمان دەبن ئەگەر وێنەکان ببینن و بزانن کە تا چەند ئەو پەلانە دەجوڵێن لەدوای مردن.

زاناکان ئاماژەیان بەوەکردووە، ئەم جوڵەیە بەهۆی کۆبوونەوەی گاز لە جەستەدا لە کاتی شیبوونەوەیدا روودەدات، گرژبوون و خاوبوونەوەی بەستەرەکان لە کاتی شیبوونەوەیاندا هۆکارێکی دیکەیە بۆ زیادبوونی جوڵەکە، ئەمەش مانای ئەوەیە کە چاودێریکردنی جوڵەی لاشەکان دەریدەخەن کە لە چ کاتێکدا مردوون.

کەی ئێن ئێن
به‌روار:  16/09/2019
670   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   521
کۆی سه‌ردان:   29219761