ڕاپۆرتێک لەسەر درێژکردنەوەی مافی پەنابەری لەسوید
بەشێک لەو تازەهاتووانەی لە چاوەڕوانی وەرگرتنەوەی وەڵامی درێژکردنەوەی مافی پەنابەرییەکەیاندان زانیاری درووستیان لەبەر دەستدا کەمە و لە ڕووەوە لێکتێنەگەیشتن لە نێوان تازەهاتووان و دەزگا حوکمییەکاندا ڕوودەدات.
بەشی کوردیی ڕادیۆی سوید بەدواداچوونی لەسەر مافەکانی ئەو کەسانەی چاوەڕوانی وەرگرتنەوەی وەڵامی درێژکردنەوەی مافی پەنابەرییەکەیاندان ئەنجامداوە .
یاساکانی تایبەت بە مافی پەنابەری کاتی کە ١٣ مانگییە، لە ٢٠-٧- ٢٠١٦ گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە. ساڵی ٢٠١٧ یەکەم بڕیار لەسەر درێژکردنەوەی تایبەت بەو گرووپە تازەهاتووان دراوە و لەو کاتەوە تا ئێستا لە کۆی ٣٩٠٠٠ داخوازینامەی درێژکردنەوەی ئیقامەی کاتی بۆ دەزگای کۆچ ڕەوانەوە کراوە.
لە کۆی ئەو ژمارە دەزگای کۆچ بڕیاری لەسەر ٢٩٨٠٠ داخوازینامە داوە.
٢٧٧٠٠ پەنابەر ئیقامەیان پێدراوەتەوە و زۆربەیان ئیقامەکانیان کاتییە و بۆیان درێژکراوەتەوە.
٢٦٥ کەسیش داوای درێژکردنەوەی ئیقامەکانیان ڕەتکراوتەوە، ٦١٠ کەسیش کەیسەکانیان هەڵوەشاوەتەوە لە تۆماردا نەماون. بۆ نمونە بەهۆی ڕەوانە نەکردنی یان نەبوونی بەڵگەنامەدرووست پێویستە.
لە ئێستاشدا دەزگای کۆچ ٩٥٠٠ داخوازنینامەی درێژکردنەوە ئیقامەی لەبەردەستایەو بڕیاری لەسەر نەداوە.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 14/09/2019
373 جار خوێندراوهتهوه
|