ئه‌و پەنابەرە كوردانه‌ی دوو شه‌و له كه‌ناراوه‌كانی ئیتاڵیا ونبوبون رزگاركران
نه‌وا
دوای دوو شه‌و دابڕان له‌ده‌ریادا، ده‌یان كۆچه‌ری نایاسایی كورد رزگاركران.
ده‌زگـای لوتكه بۆ كاروباری ئاواره‌و په‌نابه‌ران بڵاویكرده‌وه، رۆژی چوارشه‌ممه یه‌ختێكی 15 مه‌تری به ئاڵای روسیا و به‌سه‌رپه‌رشتی دوو كاپتنی روسی به زیاتر له 80 كۆچه‌ری كورده‌وه، كه له ناویاندا ژن و منداڵ هه‌بوون، له كه‌ناراوه‌كانی كیفالونیای یۆنان به‌ره‌و كه‌ناراوه‌كانی ئیتالیا به‌ڕێكه‌وتون، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی دوو شه‌و له كه‌سوكاریان دابڕان و له ده‌ریادا گیریانخواردبو، نیگه‌رانی لای كه‌سوكاریان دروست ببو.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، دوای گۆڕینه‌وه‌ی زانیاری له‌نێوان كه‌سوكاریان و نوێنه‌رانی ده‌زگای لوتكه، دواجار ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌لایه‌ن پۆلیسی كه‌ناراوه‌كانی ئیتاڵیاوه سه‌رجه‌میان رزگاركران.
به‌روار: 14/09/2019
374 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|