ئەڵمانیا ئامادەیە ٪25 پەنابەرانی ئیتاڵیا وەربگرێت
وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا رایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەکاری دەکات بۆ وەرگرتنی ٪٢٥ ئەو کۆچبەرانەی لە ڕێگا ئاوییەکانەوە دەگەنە ئیتاڵیا.

 هۆرست سیهۆفەر وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا بە رۆژنامەی Süddeutschen Zeitung  راگەیاندووە، یاسای وەرگرتنی پەنابەرانی ئەڵمانیا هەمیشە مرۆڤدۆستانە بووە و حکومەتی وڵاتەکەی ئامادەکاری دەکات بۆ وەرگرتنی ٪٢٥ ئەو کۆچبەرانەی لە رێگەی ئاویی و بە کەشتی خۆیان دەگەیەنن بە وڵاتی ئیتاڵیا.

ڕوونیشیکردووەتەوە، ئەو بڕیارەی ئەڵمانیا پێشێلی یاساکانی پەنابەران ناکات.

ئەم قسانەی وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا لە کاتێکدایە، بڕیارە ٢٣ی ئەم مانگە یەکێتی ئەوروپا تاوتوێی پرسی پەنابەران بکات و پرسی وەرگرتنی ئەو پەنابەرانەی لە رێگەی کەشتی رزگارکەرەوە گەشتوون ئیتاڵیا یەکێک دەبێت لە پرسە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ئێستادا ئیتاڵیا بووەتە ناوەندی ئەو کۆچبەرانەی لە رێگەی دەریای ناوەڕاستەوە کۆچ دەکەن بۆ وڵاتانی ئەوروپا

کەی ئێن ئێن

به‌روار:  14/09/2019
435   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   894
کۆی سه‌ردان:   29247527