فریای محەمەد عەباس بارام کەون نەک مەرگ نەهێڵێت !
چەند تاقەت پروکێنە 😭😭
هەر لە غوربەتەوە تا کەرکوک و سلێمانی ڕێگای بۆ گوڵ ڕێژ بکەن خوا نەکردە نەکا دوا دیدار بێ و بێ بە میوانی 🙏🏻 بە پێی خۆی تا ئەژنۆکانی هێزی تیایە نەک لە سندوقە ڕەشەکەی بیانی بگاتەوە سلێمانی 😱😭
تکایە....... وەک هونەرمەندێک داوااکارم لە لایەنی بەرپرس لە هەرێمی کوردستان بانگهێشت نامەیەکی فەرمی بۆ هونەرمەند "محمد عەباس بەهرام" بکەن و بگەڕێتەوە نیشتیمان چاوی بکەوێت بە خزم و کەسوکاری لە فڕۆکەخانەوە پێشوازی بکرێ بە گوڵ و شیرینی ، ئێستاکە پێویستی بەئێوەیە ڕێزو خۆشەویستی ئێوەی گەرەکە .
ئەزانن لەدوای چەند کۆرسێکی کیمیاییش هێشتا ئەو لە من و خێزانی زۆر بەهێز تر بوو؟ ئەو دڵنەوایی ئێمەی دەکردەوە؟
لەدڵەوە شیفات بۆ دەخوازم حاجی گیان ئومێد دەکەم هەر وا ورەت بەرز بێت هەتا سەر دەکەویت بەسەر گشت ئازارەکانتا 🙏🏻
هیوادارم پەیامەکە بگاتەی جێی مەبەست سوپاس بۆ هاوکاریتان.

ئەمەلی سەعید کوردە
لەندەن
به‌روار:  14/09/2019
782   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   338
کۆی سه‌ردان:   29227723