داودئۆغڵو دەستى لە ئاک پارتى کشاندەوە
ئەحمەد داودئۆغڵو سەرۆک وەزیرانى پێشووى تورکیا و یەکێک لە دامەزرێنەرانى پارتى دەسەڵاتدارى تورکیا دەستى لە ئەندامێتى پارتەکە کشاندەوە.

بەگوێرەى میدیاکانى تورکیا ناوبراو ره‌وانه‌ی دامه‌زراوه‌ی ناوه‌ندی دسپلین كرابوو لە ئاک پارتى به‌ مه‌به‌ستی دوورخستنه‌وه‌ی، دواجار ئەمڕۆ دەستى لە ئەندامێتى پارتەکە کشاندەوە.

ئەحمەد داود ئۆغڵو پێشتر لە وتارێکدا رەخنەى توندى لە ئەردۆغان و پارتەکەى گرت و تۆمەتباری کردن بە گەندەڵى و هۆکارى شەڕ و ئاڵۆزییە ناوخۆیی و دەرەکییەکانى وڵاتەکە.

ئۆغڵو هاوکات بەنیازى دروستکردنى پارتێکى سیاسییە لەگەڵ چەند سەرکردەیەکى پێشووى ئاک پارتى کە دیارترینیان عەبدوڵا گول سەرۆک کۆماری پێشووی تورکیایە.

ناوبراو نزیکترین کەسایەتی بوو لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٤ وە کاتێک ئەردۆغان ناچاری کرد دەست لە پۆستەکەی بکێشێتەوە، پەیوەندی نێوانیان چووە قۆناغێکی نوێوە کە ئەویش گومانکردن و بێمتمانەیی بوو، کاتێک ئەردۆغان جگە لە پۆستی سەرۆک کۆمار، بووە سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدان، کە ئەوەش پۆستی داود ئۆغڵو بوو.
 ئین ئاڕ تی
به‌روار:  13/09/2019
485   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   867
کۆی سه‌ردان:   29235104