پیاوەکانمان دەکوشت و لاقەی کچ و ژنەکانمان دەکرد😔
پیاوەکانمان دەکوشتن، دەستدرێژی سێکسیشمان دەکردە سەر کچ و ژنەکان😔

• ئەلیکساندەر ليتفينينكۆ، دووای بڕینی چەندین قۆناغی سەربازی و ئەمنی لە ساڵی 1988 بە فەرمی بوو بە ئەندامی نهێنی دەزگای هەواڵگری ڕوسی ناسراو بە KGB

• لە دووای سەرهەڵدانی چەند کێشەیەک لەگەڵ ڤلادیمێر پۆتینی بەرپرسی یەککەمی ئەوکاتی دەزگای هەواڵگری ڕوسیاو دووای دەستگیرکردنی بۆ چەند مانگێک، دوواجار ليتفينينكۆ لەساڵی 2000 لەگەڵ خێزانەکەی تووانیان بەرەو لەندەن ڕابکەن

• لە بەریتانیا ئیقامەی سیاسی پێدراو مایەوە تا لە سەرەتای ساڵی 2006 بووە خاوەنی ڕەگەزنامەی بەریتانی

• لە ماوەی ئەو شەش ساڵەی لە بەریتانیا بوو توانی 2 کتێب لە ڕووداوەکانی سەردەمی سیخوری خۆی بنوسێتەوە، یەکێ لە کتێبەکانی بەناوی (Blowing (up Russia تیدا باسی چەندین کاری تیرۆرستی دەکات کە دەزگای هەواڵگری ڕوسی لە دژی خەڵکی سڤیلی شیشان ئەنجامیانداوە

• ئەلیکساندەر ليتفينينكۆ لە کتێبەکەیدا نوسیویەتی: لەناو خاکی ڕوسیا بە گشتی و مۆسکۆی پایتەخت بە تایبەت چەندین تەقینەوەی گەورەمان لە چەندین شوێنی گشتی وەک سینەماو گازینۆ ئەنجامداوەو خەڵکی سڤیلمان لەو شوێنانە کوشتووە، تەنیا ئامانجیشمان لەو کارانە ئەوەبوو کە چەکدارە مسوڵمانەکانی شیشان بە تەقینەوەکان تۆمەتبار بکەین و پاشان خەڵکی ڕوسیا لە شیشانییەکان توڕە بکەین و ڕەوایەتی بەخۆشمان بدەین هێرش بکەینە سەر شیشانییەکان

• ئالیکساندەر نووسیویەتی: هەمووجار دووای تەقینەوەکان کە خۆمان ئەنجاممان دەدا، هێرشمان دەکردە سەر خەڵکی مسوڵمانی شیشان، پیاوەکانمان دەکوشتن، دەستدرێژی سێکسیشمان دەکردە سەر کچ و ژنەکانیان، بۆ هەموو شتێک دەستکراوەو ڕێگەپێدراو بووین

• هەروەها ئەلیکساندەر نووسیویەتی: هەموو وڵاتانی ڕۆژئاوا وەکو ئێمە زانیاریان هەبوو و دەیانزانی ئەم هەموو تاوانە بەرامبەر بە مسوڵمانەکانی شیشان ئەنجام دەدەین، بەڵام بێدەنگیان هەڵبژاردبوو، ئەگەر دەنگییشیان هەبووایە ئەوا دەستخۆشی بوو لە کارەکانمان بەناوی شەڕی تیرۆر

• دوواجار لە ڕۆژی 1/11/2006 لە لەندەنی پایتەخت، دەزگای هەواڵگری ڕوسی لە ڕێگەی سیخوڕێکی خۆیان بە ناوی (لوغوفۆی دیمیتری كوفتون) توانیان ئەلیکساندەر ژەهراوی بکەن و دووای مانەوەی چەند ڕۆژێکیش لەژێر چاودێری پزیشکی لە 23/11/2006 ئەلیکساندەر گیانی لەدەستدا.

ئەحمەد کۆیی
به‌روار:  13/09/2019
789   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   618
کۆی سه‌ردان:   29251145