سەرۆکی کۆمەڵە کوردستانییەکانی سوید سكاڵای یاسایی لەسەر ناوەندێکی تورکی تۆمار دەکات
سەرۆکی کۆمەڵە کوردستانییەکانی سوید سكاڵای یاسایی لە سەر ڕاپۆرتی ناوەندێکی تورکی تۆمار دەکات. کایا ئیزۆل ڕایگەیاندووە کە سکاڵا لە سەر ڕاپۆرتی ناوەندێکی تورکی تۆمار دەکەن کە ماوەیەک لەمەوبەر ناوی ٣٠ کەسایەتیی کوردی سوید و هەروەها هەندێک ناوەندی کوردانی سویدی وەک لایەنگرانی تیرۆر ناوبردبووو. ئەو ناوەندەی کە ڕاپۆرتەکەی ئامادە کردووە، ناوەندێکی فکریی نزیک لە دەسەڵاتدارانی ئێستای تورکیا و لەوانە سەرکۆماری ئەو وڵاتەیە.
لەو بارەوە هاوکارمان بەشیر کاڤاک ڕاپۆرتێکی ئامادە کردووە کە سەرنجتان بۆ بیستنی ڕادەکێشم!
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  12/09/2019
1283   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   307
کۆی سه‌ردان:   29253473