ئیبراهیم تاتلیساس: تا مردن لەگەڵ ئەردۆغان دەبم و بانگم بکات بۆ هەر کوێیه‌ك دەچم
ئیبراهیم تاتلیساس “هەر کەسێک چی دەڵێت با بیڵێت رەجەب تەیب ئەردۆغان من بانگ بکات بۆ هەر کوێێك دەچم، تا مردنیش لەگەڵی دەبم.

ئاوێنه‌: لە چاوپێکەوتنێکیدا لە گەڵ رۆژنامەی سەباحی تورکی ئیبراهیم تاتلیساس کۆمەڵێک بابەتی وروژاندوە، لە پسیارێکدا سەبارەت بە گۆرینی ئەو ئەشکەوتەی کە تاتلیساس تێیدا لە دایک بوە بۆ مۆزەخانە، رایگەیاند ''من هەرگیز ئەو شوێنەی کە لێوەی هاتوم ناشارمەوە، راستگۆییم منی گەیاندە ئەم رۆژە، لە ئەشکەوت لە دایک بووم شانازیشی پێوە دەکەم، دەمەوێت خەڵکی ئەو شوێنە ببینێت کە تێیدا هاتومە دنیا و بزانن کە لە چی بارودۆخێکدا ژێانم دەست پێکردوە''.

هەروەها رایگەیاندە ''بۆ بوژانەوەی کەرتی گەشتیاری ناوچەکە برێک پارە تەرخاندەکەم و هۆتێلێکیش لە ناوەندی شاری ئورفە دروست دەکەم''.

سەبارەت بە دروستکردنی شەقامە ئۆتۆبانەکان و خزمەت گوزاری بۆ ناوچەکە لە لایەن حکومەتەوە تاتلیساس وتی ''هەندێک کەس ئیلا دەبێت گلەی بکات دەڵێن ئەوەندە ساڵە حکومەت چی کردوە؟، لێرەوە پێیان دەلێم دەستان لەسەر ویژدانتان دانێن ئەی لەوە زیاتر چی بکەن گشت شەقامەکانی تورکیایان کردە ئۆتۆبان، سەێرێکی ئیستانبول بکەن ئەوەتا پردی سێیەمیشیان وا دروست کرد تونێلیان لە ژێر لە دەریا دروستکرد''.

هاوکات لە وڵامێکیدا بۆ پرسیارێکی رۆژنامەنوس سەبارەت بە بەشداری کردنی تاتلیساس لە بۆنەو ئاهەنگەکان لەگەڵ ئەردۆغان رایگەیاند ''رەجەب تەیب ئەردۆغان پێش هەمو شتێک کەسێکی زۆر بە وەفایە، من لە کاتی خۆی کە لە زیندان بوو سەردانم کرد، لە کاتی خۆی زۆر وتەی رەخنەبارم ئاراستە کردبو، لە دوای هەلبژاردنی لە لێدوانێکدا وتم پاشایەتیم روخا بەلام وا دەرنەچو، سەرەرای ئەم هەمو رەخنەیەی کە لێم گرتبو بەڵام منی لە هەر شوێنێک بدیتبا رێزو خۆشەویستی بەرامبەرم دەنواند، رەجەب تەیب ئەردۆغان من بانگ بکات بۆ هەر کوێیك دەچم، تا مردنیش لەگەڵی دەبم، لە کاتی نەخۆشیم سات بە سات بە دواداچونی بۆ بارودۆخم دەکرد هەرگیز منی تەنیا بە جێ نەهێشت ئەمە پێی دەوتریت وەفا''.
ئاوێنە
به‌روار:  09/09/2019
342   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
پیرێژنێک دەچێت بۆ تاقیگە، پشکنینەکانی وەربگرێتەوە. بە هەڵە پشکنینی ژنێکی تریان دایە و پێیان ووت: دایە حاجی تۆ دوو گیانی. ئەویش ووتی : ئاخر زەمانە پیاو ناتوانێت متمانە بە باین درێژه‌ ...
پیاوێک دەچێتە لای قازی تا ژنەکەی تەڵاق بدا. قازی دەڵێ: بۆ تەڵاقی دەدەیت؟ پیاو: وەڵا مورتاح نیم لەگەڵی. ژن: وەڵا درۆ دەکات، هەرچی پیاوی گەڕەکە مورتاحن لەگەڵما، ئەم نەبێت.😍 درێژه‌ ...
مشەو پاشای سوید وتەیەکی پێشکەش بە خەڵکی سوید کرد. کارڵ گوستاڤی شانزدەیەم لە بەشێک لە قسەکانی دا وتی: کۆڤید 19 سوید و جیهانی هەڕەشە لە سوید و جیهان دەکات. شەقام و مەیدانەکانی شار چ درێژه‌ ...
سوید ئەو پەنابەرانە نانێرێتەوە کە بڕیاری دیپۆرتکردنەوەیان هەیە. ئیمڕۆ ڕۆژی شەممە 2020.4.4 تەلەفیزۆنی سوید ئەم هەواڵەی بڵاوکردەوە: بەهۆی قەیرانی کۆرۆناوە پۆلیسی سوید، ئەو پەنا درێژه‌ ...
سوید ئەو پەنابەرانە نانێرێتەوە کە بڕیاری دیپۆرتکردنەوەیان هەیە. ئیمڕۆ ڕۆژی شەممە 2020.4.4 تەلەفیزۆنی سوید ئەم هەواڵەی بڵاوکردەوە: بەهۆی قەیرانی کۆرۆناوە پۆلیسی سوید، ئەو پەنا درێژه‌ ...
به‌ بڕیاری سه‌رۆكی كۆمیسیۆنیۆ یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئورسولا فۆن ده‌رلاین، هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست ده‌كرێت به‌ گواستنه‌وه‌ی 1.600 په‌نابه‌ر له‌ یۆنانه‌وه‌ بۆ وڵاتی لۆكسه‌مبورگ. ئه‌و پ درێژه‌ ...
سەرتاشی کەنەدی 🇨🇦 سەرتاشێکی کەنەدی زۆر زیرەک بوو، پارەی وەرنەئەگرت بەرامبەر سەرتاشین . بازرگانێکی ئاڵتون کە ئەمریکی بوو ھاتە لای وسەری بۆ تاشی، بازرگانەکە ویستی پارە بدات بە درێژه‌ ...
کۆنسرسیۆمێکی نێونەتەوەیی توێژەران کە توێژەری سویدیشیان تێدایە هیوادارن بەم زووانە دەرمانێک بۆ چاککردنەوەی نەخۆشانی بەدحاڵی کۆڤید-١٩ بخەنە بازاڕەوە. عەلی میرعەزیمی پرۆفیسۆری ئەنی درێژه‌ ...
چینییەک پژمی لە ووھانەوە قومی وێرانکرد بە تارانەوە فڕۆکەی نەھێشت بە ئاسمانەوە قوڕی کرد بەسەر گشت جیھانەوە ئیتالیای کردووە بە حمس و حەما پیرەژنی نەھێشت بە سینگ ئێشە و تا ئەو درێژه‌ ...
ژنە هونه‌رمه‌ندێك، دوای ٢٨٨ ڕۆژ ‌مانگرتن لە خواردن گیانیلەده‌ستدا. ئه‌مڕۆ هێلین بۆله‌ك، هونه‌رمه‌ند و ئه‌ندامی گروپی یۆرووم، دوای مانگرتنی بۆ ماوه‌ی ٢٨٨ ڕۆژ له‌ خواردن‌، لە ماڵە درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   369
کۆی سه‌ردان:   19139545