سنووری تورکیا نەکراوەتەوە 📢

ڕونکردنەوەی فیدراسیۆنی پەنابەران لەتورکیا

چەند ڕۆژێکە دەنگۆی کردنەوەی سنورەکان هەیە بەرووی کۆچبەراندا لە تورکیاوە بەرەو ئەوروپا . دەمەوێت لێرەوە بە رای گشتی ڕابگەیەنم ئەم پروپاگەندانە ئەسڵ وئەساسی نیە . بەڵکو کۆمەڵێک قاچخچی و کەسانێکن کەڵک لەمە وەردەگرن و تا خەڵکی کوردستان ڕوو لە تورکیا بکەن و بەرەو ئەوروپا برۆن بەڵام لەسنوری تورکیا یۆنان دەستگیر دەکرێن و دواتر هەندێک کەس دەستگیرکراوەکان بەپارە بەردەدات . ئەوانەی ئەو پڕوپاگەندانە دەکەن تەنها بۆ ئەوەیە هانی هاوڵاتیانی کورد بدەن بەرەو تورکیا یۆنان بەرێ بکەون خۆشیان قازانج لە گرنی پەنابەراندا بکەن تا بە پارە پەنابەر بەربدەن . یاخود قاجاخچیەکان زۆرتر ئەو پڕوپاگەندانە دەکەن تا نەفەریان زۆر بێت . راستە چەند رۆژ پێش ئێستا رەجەب رەیب ئەردۆغان سەرکۆکۆماری تورکیا رایگەیاند ئەگەر یەکێتی ئەوروپا پشتیوانی لە پرۆژەکەی نەکات لە سوریاو ناوچەی ئارام ، ئەوە سنورەکان بەرووی پەنابەراندا دەکاتەوە . ئەم لیدوانانەی بەرپرسانی ئەمە یەکەم جار نیەو چەندین جار ئەم لێدوانانە دراون . لێدوانەکانێش زیاتر وەک کارتی فشارە ، ئەگینا رەنگە کردنەوەی سنورەکان لە لایەن تورکیاوە ئاسان نەبێت چونکە تورکیاو ئەوروپا ڕێکەوتنیان ئەنجام داوە پابەندن بەو ڕێکەوتنەوە .. لێرەو لەوێ هەواڵی کردنەوە سنورەکان هەیە ەکچی دوو رۆژە زیاتر لە 300 پەنابەر دەستگیر کراون ئەگەر سنورەکان کراونەتەوە ئەی بۆچی پەنابەر دەگرن و دیپۆرتیان دەکەنەوە ..

رۆژ عەزیز نوێنەری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا

8/9/2019
پەیجی فیدراسیۆن
به‌روار:  09/09/2019
704   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   522
کۆی سه‌ردان:   29230103