ئەردۆگان چەکی ئەتۆمی دەوێ!
(سبەی):
سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند؛ رێگەنادەن وڵاتەکەی ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆم و ئەوەش قبوڵ ناکرێت.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە وتارێکدا لە کۆبونەوەی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) لە شاری سیواس رایگەیاندوە؛ وڵاتە زلهێز و پێشکەوتوەکان رێگە نادەن وڵاتەکەی چەکی ئەتۆمیی بەرهەم بهێنێت و ئەمەش داوایەکی قبوڵ نەکراوە.
سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: هەر وڵاتێک زلهێز و پێشکەوتو خاوەنی چەکی ئەتۆم و کلاوەی ئەتۆمییە، بەڵام رێگریی لە ئێمە دەکەن و پێمان دەڵێن نابێت خاوەنی چەکی ئەتۆمیی بن.
ئەردۆغان هیچ ئاماژەیەکی بەوە نەکردوە کە وڵاتەکەی لە هەوڵی دروستکردنی چەکی ئەتۆمیدا بێت، لەبەرامبەردا شارەزایان پێیانوایە تورکیا دەیەوێت هاوشێوەی کۆریای باکور و ئێران قەیرانێکی نوێی نێودەوڵەتی بخوڵقێنێت، چونکە تورکیا لە ساڵی (1996) پەیمانی رێگریی لە تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمیی واژۆ کردوە کە لە ساڵی (1986) لە لایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتوەکانەوە دەرچوە
بهروار: 05/09/2019
444 جار خوێندراوهتهوه
|