دوو کەس مناڵێکی 8 ساڵانە بە بلۆک لە هەولێر دەکوژن
رووداو - هەولێر

ئەحمەد غەدیر، تەمەن هەشت ساڵ شەوی 19ـی ئەم مانگە لەلایەن دوو نەوجەوانی خزمی خۆیەوە بە بلۆک کوژرا. لە دوای کوشتنیشی بکوژەکان دەستدرێژی سێکسیان کردووەسەری.

ئەو دوو نەوجەوانەی بە تۆمەتی کوشتنی منداڵەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون، یەکێکیان تەمەنی 14 ساڵ و ئەوی دیکەش 16 ساڵە، کوڕە پور و ناسیاوی ئەحمەدن. پۆلیس دەڵێت، دوای پێنج کاژێر لە دۆزینەوەی تەرمەکە بکوژەکان دەستگیرکراون و هەردووکیان دانیان بەوەدا ناوە کە ئەو منداڵەیان کوشتووە.

ئەو دوو نەوجەوانە بۆ ئەوەی دەستدرێژی بکەنەسەر، بە فێڵ ئەحمەدیان لەگەڵ خۆیان بردووەتە نزیک کۆمەڵگەی هیران سیتی، بەڵام بەهۆی ئەوەی خۆی بەدەستەوە نەداوە بە بەرد و بلۆک کوشتوویانە.

بکوژەکان بۆ ئەوەی رووداوەکە پەردەپۆش بکەن بۆ ماوەی 15 کاژێر لەگەڵ کەسوکاریان بەدوای تەرمی ئەحمەددا گەڕاون، بەڵام دواتر لەڕێگەی کامێرای چاودێرییەوە دەرکەوتووە ئەوان ئەحمەد-یان کوشتووە.

بەهۆی رووداوەکەوە ماڵی بکوژەکان و کوژراوەکە کێشەی کۆمەڵایەتیان بۆ دروستنەبووە، کەسوکاری بکوژەکان داوادەکەن منداڵەکانی ئەوانیش بکوژرێنەوە،

لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 55 کەس لە هەرێمی کوردستان کوژراون یان خۆیان کوشتووە.

هەفتەی رابردووش لە شارۆچکەی شۆڕش لە چەمچەماڵ گەنجێک بە دەمانچە لە نەوجەوانێکی کوشت کە لە بەنزینخانەیەکدا کاری دەکرد.
به‌روار:  22/08/2019
910   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   172
کۆی سه‌ردان:   29231408