شاری مالمۆ حەیاتەکە 🇸🇪 !

لەم نزیکانە پڕۆژەیەکی هونەری دەستپێئەکەم بۆ ئەم شارە جوانە،بریتیە لە پەیکەرێکی بڕۆنزی و لە شوێنێکی گشتی دائەنرێت.
شارەوانی مالمۆ سپۆنسەری کارەکەیە،کارگەی پەیکەردروستکردن بە کانزاکان لایەنی جێبەجێکەرە،بەندەش وەك هونەرمەند و پەیکەرساز.

بۆ دروستکردنی پڕۆژەی هونەری لە هەموی گرنگتر سپۆنسەری کارەکەیە،بەکوردیەکەی خۆمان پارەو تێچوکەیەتی،دوای لایەنی جێبەجێکاری پڕۆژەکە،جا پڕۆژەی پەیکەرسازی و بڕۆنز ئەبێت کارگە بەم کارە هەڵبسێت،هونەرمەند و پەیکەرساز ناتوانێت بەتەنیا ئەمە بکات.
بۆ نمونە توانەوە و فڕنی بڕۆنز لەم وڵاتانە کەس بۆی نیە ئەم کارە بکات تا ڕەزامەندی حکومەت و شارەوانی نەبێت،لەبەر ئەوەی پێویستی بە وزەو کارەبای زۆرە،لە لایەکی ترەوە بۆ پاراستنی ژینگە،سوید لە ڕیزی پێشەوەی ئەو وڵاتانەیە کە گرنگی زۆر بە پاکوخاوێنی سەوزی ژینگە ئەیات بۆیە ئەبێت کارگە ڕەچاوی ئەم خاڵانە بکات.
شوان کەمال
هونەرمەندی پەیکەرتاش
به‌روار:  18/08/2019
439   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   518
کۆی سه‌ردان:   29232884