ئەڵمانیا کۆچبەرانی یۆنان دیپۆرت دەکاتەوە
کۆچبەرانی یۆنان دیپرت دەکرێنەوە.
وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیائاشکرایکرد کە بەردەوام دەبن لە ناردنەوەی ئەو کۆچبەرانەی لەوڵاتی یۆنانەوە دەیانەوێ خۆیان بگەیەننە ئەڵمانیا تیایدا نیشتەجێ ببن، ئەڵمانیا بەپێی ئەو ریککەوتنەی کەلەگەڵ هەردووڵاتی ئیسپانیاو یۆناندا کردویەتی هەر کۆچبەرێک بیەوێت لە یۆنانەە بیتە ئەڵمانیاو سنور ببڕێت، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر دەکرێت وڕەوانەدەکرێتەوە، شایانی باسە لەسەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا زیاتر لە حەوت هەزار کۆچبەری لەمجۆرە دەستگیرکراون ورەوانەی ئەو وڵاتانە کراونەتەوە کە لێیەوە هاتون.
بورهان ئەمین
ئەڵمانیا
بهروار: 18/08/2019
516 جار خوێندراوهتهوه
|