کچە کوردێکی هۆڵندا پاآش 25 ساڵ ئەو پیاوەی دۆزیەوە کە پاسیکیلێکی بە مناڵی خەڵات کردبوو
نەوا
دوای گەڕان بۆ ماوەی چارەكە سەدەیەك بەدوای پیاوێكدا، كچێكی كوردی پەنابەر لەكۆتاییدا بەئاواتەكەی گەیشت و ئەو كەسەی دۆزییەوە، كە بەمنداڵی ژیانی گۆڕیبو.
سەرچاوەكانی هەواڵی جیهان بڵاویانكردوەتەوە، مێڤان بابەكری تەمەن 29 ساڵ دوای ئەوەی چارەكە سەدەیەك بەدوای پیاوێكدا گەڕا، كە بە منداڵی دیارییەكی بۆ كڕیوە و ژیانی گۆڕیوە، لەكۆتاییدا بەهاوكاری هەزاران كەس دۆزیویەتیەوە.
بەوتەی مێڤان، لەساڵی نەوەدەكانی سەدەی رابردودا لەگەڵ خێزانەكەیدا لە عیراقەوە رویكردوەتە توركیا و دواتر بۆ ئازەربایجان و پاشان روسیا و لەوێشەوە بۆ كەمپی (زڤۆڵە)ی پەنابەران لە هۆڵەندا، لەو كەمپەدا پیاوێك، كە لە تیمی هاوكاری پەنابەران كاری كردوە، كاریگەرییەكی قوڵی لە دڵی مێڤاندا دروستكردوە ئەویش بەوەی پاسكیلێكی سوری بۆ كڕیوەو بەهۆی یادكردنەوەی رۆژی لەدایكبوونی داویەتی كاتێك بوە بە 5 ساڵ.
بەپێی چیرۆكەكە، مێڤان، كە لەئێستادا لە لەندەن دەژی، ناوی پیاوەكەی نەزانیوە، بەڵام سۆز و میهرەبانیەكەی بەدرێژایی ژیانی لەگەڵیدا بوە و بەدرێژایی ئەو ساڵانە سور بوە لەسەر دۆزینەوەی و وێنەیەكی پیاوەكەی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوكردەوەو هەڵمەتێكی دەستپێكردوە بۆ دۆزینەوەی و نوسیویەتی "سڵاو ئینتەرنێت، ئەوەی دەمەوێت دورە بێتەدی، بەڵام بۆ ماوەی 5 ساڵ پەنابەربوم لەماوەی ساڵانی نەوەدەكاندا و ئەم پیاوە، كە لە كەمپەكەدا كاری دەكرد، بەهۆی دڵە باشەكەیەوە پاسكیلێكی بۆ كڕیم و ئەو دڵە پێنج ساڵانەیەم لەخۆشیدا تەقییەوە، تەنها دەمەوێت ناوەكەی بزانم... دەتوانن هاوكاریم بكەن؟".
سەرچاوەكانی هەواڵ جیهان باسیان لەوەكردوە، وەك وەڵامدانەوەیەك هەزارەها كەس لەسەرانسەری جیهانەوە دەستیانكرد بە گەڕان بەدوای ئەو پیاوەدا و زیاتر لە 3 هەزار جار تویتەكە بڵاوكرایەوە و چەندین هەواڵی لەسەر كرا، دواتر مێڤان ئاشكرایكرد توانیویەتی پەیوەندی بە كەسوكاری پیاوەكەوە بكات و تویتێكی دیكەی لەگەڵ وێنەكەیدا بڵاوكردەوە، كە تێیدا هاتبوو "دۆزیمانەوە؟ دەمزانی ئینتەرنێت شتێكی شازە، بەڵام ئەمە شتێكی ترە"
بەهۆی ئەو هاوكاریە زۆرەی بەدەستیهێنا، مێڤان تەنها 36 كاتژمێری پێویست بوو بۆ دۆزینەوەی پیاوەكە و لەكۆتاییدا چاوی بەو پیاوە كەوت و وێنەی نوێی بڵاوكردەوە و نوسیویەتی "ئەوە ئیجبێرت-ە و لە نەوەدەكانەوە هاوكاری ئاوارەكان دەكات و زۆر دڵخۆش بوو بە بینینم و شانازیم پێوە دەكات، كە بوم بە ژنێكی بەهێز و ئازا". مێڤان چەندین پۆستی دیكەی بڵاوكردوەتەوە، كە باس لە خۆشحاڵی خۆی دەكات بە دۆزینەوەی ئیجبێرت.

دەزگای کۆچبەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان
به‌روار:  17/08/2019
330   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
ازیەکان پشتیوانی بەشارئەسەددەکەن. 🔸 مووچەی سۆسیال Hartz 4 زیاد دەبێت. بڕیار وایە لەسەرەتای ساڵی تازە ٢٠٢٠ مانگانەی ئەوکەسانەی کە لەسەر دایەرەی چاودێری کۆمەڵایەتی دەژین زیاد بک درێژه‌ ...
دانیشتنی دادگاییکردنی دەمیرتاش لە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بەڕێوەچوو. دانیشتنی دادگاییکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە باڵەخانەی دادوەرانی باڵای دادگای مافی درێژه‌ ...
هەروا بوە و هەرواش دەبێ -1- جێنزرگەی کەسانێکە هەردەم بێ کێشە و خەفەتن گڵکۆ. -2- هەرچەندە سیسبێ یا بژاکێ هەربۆنی دەبێ گوڵەباخ. -3- زۆر وەستان بەرامبەری حەقیقەتی خۆت نی درێژه‌ ...
نیشانەکردن سعودیە ئێران رووداو-هەولێر وەزارەتی بەرگریی سعودیە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانیان لەبارەی هێرشی سەر دامەزراوە نەوتییەکانی وڵاتەکەی ئاشکرادەکات و ئێران بە سپۆنسەری هێرشەکە درێژه‌ ...
ئەمڕۆ لە پەرلەمانی سوید سیمینارێکی تایبەت لەسەر سیاسەتی ئەمڕۆی ئێران و ڕۆڵی پارتە سیاسییە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەچوو. سیمینارەکە لەلایەن ئاسۆ حەسەن زادە، جێگری سکر درێژه‌ ...
سادق شەرەفکەندی (١٩٣٨ بۆکان - ١٩٩٢ بەرلین) خاوەن پلەی دوکتورا لە شیمی و خەباتکەر و سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نێوان ساڵانی ١٩٨٩ تا ١٩٩٢ (١٣٦٨ی ھەتاوی تا ١٣٧١) درێژه‌ ...
رووداو - هەولێر دیزاینەرێکی نێودەوڵەتی بەڕەچەڵەک کورد لە تەمەنی 91 ساڵیدا کۆچی دواییکرد کە لە حەوت وڵاتی جیهاندا کاری کردووە. لیوجی کۆلانی، بەڕەچەڵەک کوردی لەدایکبووی ئەڵما درێژه‌ ...
گەریلا تی ڤی ڤیدیۆی چالاکییەکی گەریلاکان کە لەدژی بازگەیەکی سوپای تورک لە سلۆپی سەربە شێرناخ ئەنجامییان دابوو بڵاو کردەوە. ئەمڕۆ گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکییەکەی ڕۆژی ٢٧ی مانگی ٧ی درێژه‌ ...
کوژرانی کوردێکی بەریتانیا پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 16/9/2019 له‌ وڵاتی به‌ریتانیا گه‌نجێكی كورد ده‌كه‌وێته‌ بۆسه‌ی گروپێكی مافیاوه‌ و به‌ شێوه‌یه‌كی دڕندانه‌ ده‌كوژرێت. گه درێژه‌ ...
دوای دوو ساڵ لە کۆتا کۆمەڵکوژکردنی موسڵمانانی ڕۆهینگیا، نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ٦٠٠ هەزار موسڵمانی ڕۆهینگی مەترسیی جینۆسایدیان لەسەرە. دوای دواى ساڵى ٢٠١٧ و کۆتا کۆمەڵکوژ درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   176
کۆی سه‌ردان:   18242001