کوردێکی سوید خەڵاتی پاشا وردەگرێت
كورِه كوردێك خه‌ڵاتی پاشای سوید وه‌ك یه‌كێك له خوێندكاره یه‌كه‌م و نمونه‌یییه‌كان وه‌رده‌گرێت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێته خوێندكار، له زانكۆی (Harvard)ئه‌مریكی كه‌به‌ناوبانگترین زانكۆی جیهانه له بواری پزیشكیدا .
له‌سه‌رجه‌م وانه‌كانیدا له‌پۆلی دوانزه بۆ ساڵی 2019 پله‌ی نایابی به‌ده‌ستهێناوه
ڕه‌وا هه‌ڵه‌بجه‌یی ناوی ته‌واوی (ڕه‌وا جه‌مال حه‌مه‌حسێن)ه، له سوید به ڕه‌وا شاهۆ هه‌ڵه‌بجه‌یی ناسراوه، دانیشتوی شاری یتۆبۆری سوید، كه له‌سه‌رجه‌م وانه‌كانیدا له‌پۆلی دوانزه بۆ ساڵی 2019 پله‌ی به‌رزترین و نایاب-ی به‌ده‌ستهێناوه‌و وه‌ك یه‌كێك له خوێندكاره یه‌كه‌م و نمونه‌یییه‌كان ده‌ست نیشان كراوه‌و چه‌ندین خه‌ڵاتی پێ ده‌به‌خشراوه‌و له‌پۆله‌كانی 9 و10 و11 و12 دا به پله‌یه‌كی زۆربه‌رز ده‌رچووه.
خه‌ڵاته‌كانیش بریتین له :
۱_ خه‌ڵاتی kungliga och hvitfeldtska كه له‌ساڵی 1664 وه دانراوه‌و خه‌ڵاتی هاوبه‌شی پاشای ئه‌وكاته‌و گه‌وره ده‌وڵه‌مه‌ند بیرمه‌ندو ناوداری ئه‌وسه‌رده‌مه ( Hvitfeldtska) ئه‌درێ به‌خوێندكاره نمونه‌یییه‌كان و ئه‌وانه‌ی پله‌ی به‌رزو نایاب له‌پۆلی دوانزه‌دا به‌ده‌ست دێنن، ڕه‌وا هه‌ڵه‌بجه‌یی وه‌ك یه‌كێك له خوێندكاره نمونه‌یییه‌كانی سوید له ڕۆژئاوای ئه‌و وڵاته‌و له‌شاری یتۆبۆری و له‌ماڵی پاشا له‌و شاره له‌لایه‌ن ئه‌ندێش دانێل سۆن نوێنه‌ری پاشا‌و له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری ده‌زگای ڤید فێلسكاو و نوێنه‌ری هه‌رێمی رِۆژئاوای سویده‌وه به ئاماده‌بوونی خانه‌واده‌كه‌ی خه‌ڵاته‌كه‌ی پێ به‌خشرا.
به هۆی لێهاتوویی و به‌رزی پله‌كانی و توانای زانستی بووه‌ته خوێندكاری له زانكۆی هارڤارد
ڕه‌وا هه‌ڵه‌بجه‌یی به‌هۆی به‌رزی پله‌كانی توانای زانستی به‌گه‌رمی له زانكۆی(HARVARD) ی به‌ناوبانگی جیهانی له‌بواری پزیشكی و میدیسیندا پێشوازی لیَكرا ئه‌م زانكۆیه له‌شاری بۆستنی ئه‌مریكایه‌و ساڵانه له ته‌واوی دنیاوه خوێندكاره هه‌ره‌سه‌ركه‌وتوو نمونه‌یی و پله‌نایابه‌كان له‌بواره جیاجیاكی زانست وه‌رده‌گرێن و خاوه‌نی زۆرترین خه‌ڵاتی نۆبڵی زانستییه له جیهانداو رِه‌وا بوبه یه‌كێك له‌خوێندكاره كانی به‌شی پزیشكی له‌و زانكۆیه زیاتر له دوو مانگه وه‌ك خوێندكاری به‌شی پزیشكی ده‌وام ده‌كات.
۲ _ له‌سه‌رانسه‌ری وڵاتی سوید‌و ته‌واوی هه‌رێمه‌كانییه‌وه ساڵانه پێشبركێی توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ پۆلی دوانزه له‌بواره جیاجیاكاندا ڕێكده‌خرێت، ڕه‌وا هه‌ڵه‌بجه‌یی له‌بواری و میدیسین و بایلۆجیدا خه‌ڵاتی یه‌كه‌می له وڵاتی سوید به‌ده‌سهێنا، بۆیه‌ش له‌لایه‌ن ( ترێس تریۆ تیگه‌ر) سه‌رۆكی ده‌زگای مایكۆسۆفته‌وه له‌ستۆكهۆڵمی پایته‌خت خه‌ڵاته‌كه‌ی پێ به‌خشرا.
۳ _ ساڵانه كۆنفرانسێكی چه‌ند رِۆژه وه‌ك ڕێزلێنان له توانای زانستی ئه‌وكه‌سانه‌ی هه‌ڵگری خه‌ڵاتی نۆبڵن له‌جیهاندا بۆ بواره‌جیاجیاكان ڕێك ده‌خرێت، میوانه‌كانی ئه‌م كۆنفرانسه تایبه‌تن و بریتین له‌وانه‌ی له‌بواری جیاجیادا سه‌ركه‌وتوون و له‌پله‌ی نمونه‌ییدان، رِه‌وا ئه‌مساڵ ئه‌ندامی فه‌خری به‌شداربووی كۆنفرانس بوو بابه‌تێكی ده‌رباره‌ی ژینگه به‌زمانی ئینگلیزی پیَشكه‌ش به كۆنفرانس كرد‌و له لایه‌ن MF Journal Award خه‌ڵاتی كۆنفرانسی پێ به‌خشرا .
٤ _ ڕه‌وا له‌پۆله‌كانی 9 و 10 و 11 خه‌ڵاتی زیره‌ك ترین سه‌ركه‌وتوترین و خوێندكاری نمونه‌یی له‌لایه‌ن خوێندنگاكه‌یه وه ساڵانه پێ به‌خشراوه .
ڕه‌وا ئێستا بۆ ساڵی خوێندنی 2019 بۆ 2020 له‌زانكۆی یتۆبۆری _ سوید به‌گه‌رمی پێشوازی لێكراوه‌و وه‌ك خوێندكاری به‌شی پزیشكی جێگه‌ی بۆ دانراوه.
سه‌رپه‌رشتی گروپێكی هه‌ڵپه‌ڕكێی كوردی ده‌كات له سوید
٥ _ ڕه‌وا هه‌ڵه‌بجه‌یی توانیویه‌تی كاته‌كانی زۆر به جوانی و به باشی دابه‌ش بكات و له‌بواری هونه‌ریشدا كه‌سێكی سه‌ركه‌وتوو بووه، سه‌رپه‌رشتی گروپێكی هه‌ڵپه‌ڕكێی كردوه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی كه به‌یارمه‌تی ڕاسته‌وخۆی هونه‌رمه‌ندو شانۆكار دڵشادو كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره جوانه‌كان له ڕۆژئاوای سوید، توانیویانه وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی كورد له فێستیڤاڵی ساڵانه‌ی نه‌ته‌وه‌كاندا دوو ساڵ له‌دوایی یه‌ك پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌س بهێنن.
PUKmedia
به‌روار: 13/08/2019
443 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|