پێنتاگۆن ره‌تیكرده‌وه له‌گه‌ڵ توركیا له باره‌ی ناوچه‌ی ئارام رێككه‌وتبێت
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا(پێنتاگۆن) رایگه‌یاند، دانووستانه‌كانمان له‌گه‌ڵ توركیا به‌رده‌وامن، بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتن له باره‌ی میكانیزمه ئه‌منییه‌كان و فه‌رمانده‌یی هاوبه‌شه‌وه به بێ ئه‌وه‌ی ناوچه‌ی ئارام له باكووری سووریا درووست بكرێت.
پێنتاگۆن له به‌یاننامه‌كدا راشیگه‌یاند، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ توركیا كراوه، هیچ خاڵێكی سه‌باره‌ت به گۆڕینی دیموگرافیای ناوچه‌كه تێدا نییه.
گوته‌بێژی پێنتاگۆن، شۆن رۆبرسۆن، له‌و باره‌یه‌وه گوتی: ئێمه له‌گه‌ڵ توركیا سه‌باره‌ت به نوێكردنه‌وه و دیاركردنی میكانیزمی نوێی ئه‌منی له باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا قسه‌مان كردووه و گه‌یشتووینه‌ته رێككه‌وتن.
هه‌روه‌ها گوتی: پێنتاگۆن كار بۆ دانانی سه‌ربازگه‌یه‌كی هاوبه‌ش له توركیا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ سوپای توركیا پلان و میكانیزمی هاوبه‌ش دابنێین.
به‌یاننامه‌كه‌ی پێنتاگۆن به هیچ شێوه‌یه‌ك باسی له درووستكردنی ناوچه‌ی ئارام له باكووری سووریا نه‌كردووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی توركیا دوێنێ بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرد.
رۆبرسۆن له باره‌ی هێزه كوردییه‌كانیشه‌وه گوتی: ئه‌مه‌ریكا پابه‌نده به پشتیوانیكردنی هاوپه‌یمانه‌كانی و شكستپێهێنانی چه‌كدارانی داعش.
دوێنێ حكوومه‌تی توركیا بڵاویكرده‌وه، كه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن بۆ درووستكردنی ناوچه‌ی ئارام به قووڵی 30 تا 40 كیلۆمه‌تر و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كانی سووریا بۆ ئه‌و ناوچه‌یه.
به گوێره‌ی لێدوانه‌كانی توركیا، سه‌دان هه‌زار عه‌ره‌بی په‌نابه‌ر و ئاواره‌ی سووریا كه له توركیانه، ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه ناوچه كوردییه‌كانی باكووری سووریا و ئه‌وه‌ش مه‌ترسی گۆڕینی دیموگرافیای رۆژئاوای كوردستانی لێده‌كه‌وێته‌وه.
سه‌رچاوه: روسیاالیوم
به‌روار: 10/08/2019
494 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|