با لێبوونەوەی پەرلەمانتارێکی کینیا و کۆبوونەوەی پەرلەمان ڕادەگرێت


گفتوگۆیەکی گەرموگوڕ لە پەرلەمانێکی هەرێمیی کینیا لەبارەی رێکخستنی بازاڕەکانەوە بەهۆی بۆنێکی ناخۆشەوە کە سەرچاوەکەی بای یەکێکە لە ئەندامەکان بووە، لەلایەن سەرۆکی پەرلەمانەکەوە دواخرا.

جولیوس گایا کە ئەندامێکی پەرلەمانی هەرێمی هۆما بایایە لە کینیا، لەنێو گەرمەی گفتوگۆکاندا لە دانیشتنەکەی پەرلەماندا، دەستی بەرزکردەوە و بە سەرۆکی پەرلەمانی گوت: “بەڕێز سەرۆکی پەرلەمان، یەکێک لە ئێمە هەواکەی پیسکردووە و دەزانم کێیە”.

بەڵام ئەو ئەندامەی کە بە بایەکە تۆمەتبارکرا گوتی: “من ئەو کەسە نیم، ناتوانم شتێکی وا لەبەردەم هاوکارەکانم بکەم”.

بۆ ئەوەی هەوای نێو هۆڵەکە بگۆڕدرێت و پاکبێتەوە، ئیدوین کاکاچ، سەرۆکی پەرلەمانەکە داوای لە پەرلەمانتارەکان کرد بچنە دەرەوەی هۆڵی دانیشتنەکە و پشوویەک بدەن.

میدیاکانی کینیا بڵاویانکردەوە، سەرۆکی پەرلەمان داوای لە بەرپرسانی پەرلەمان کردووە کە بۆنخۆشکەری هەوا بهێنن و گوتویەتی: “بۆنی شوێنەکە خۆشبکەن، هەر بۆنێک بێت بیهێنن، بۆنی ڤانێلا بێت یان شلیک، ناتوانین بەردەوامبین لە ژینگەیەکدا کە بۆنی ناخۆشە”.

بەڵام پێش ئەوەی بەرپرسانی پەرلەمان بتوانن بۆنخۆشکەرێک پەیدا بکەن، بۆنەکە نەماوە و دانیشتنەکە دەستیپێکردووەتەوە.

ڕێژنە

هەواڵەکە لە بی بی سی
به‌روار:  10/08/2019
683   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   496
کۆی سه‌ردان:   29219688