ژن و مێردێکی هەولێر هەڕەشەی خۆکووشتنی خۆیان و مناڵەکەیان لە جەژندا دەکەن
خەندان-

هاوڵاتیەكی سنوری پارێزگای هەولێر كە خۆی و هاوسەرەكەی بڕوانامەی ماستەریان هەیە، لەرێگەی خەندانەوە پەیامێك ئاراستەی بەرپرسانی هەرێمی كوردستان دەكات و دوایان لێدەكات بەهانایەوە بچن و دەشڵێت، كوڕەكەم داوای جلی جەژنی لێكردوم، بەڵام من تەنها چوار هەزار دینارم پێبوە، هێندە بێزارین لەگەڵ خێزانم بڕیارمانداوە شەوی جەژن كۆتایی بە ژیانی خۆشمان و منداڵەكەشمان بهێنین.

من ساڵی 2016 ماستەرم تەواوكردوە و شوێن نەماوە روی تێنەكەم، چومەتە زانكۆكانی( زاخۆ و سلێمانی و هەڵەبجە و راپەڕین و سەڵاحەدین) پێیانوتم دامەزراندن نییە


ئەو هاوڵاتییە كە خەندان هەمو زانیارییە تایبەتەكانی لای خۆی پاراستوە، دەڵێت لە ساڵی 2016 ەوە ماستەرم تەواوكردوە، هاوسەرەكەشم بڕوانامەی ماستەری هەیە، بەڵام بەداخەوە هەتاكو ئێستا من لەهیچ شوێنێك تەنانەت بە گرێبەستیش دانەمەزراوم.

مامۆستا دەناسم لە چوار شوێن دەوام دەكات، باشە بۆچی بۆ ئەو هەیە بۆ من نییە، هۆكارەكەی ئەوەیە كە سەرۆك زانكۆكان و راگرەكان هاوڕێو ناسیاوەكانی خۆیان دەهێنن


لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ خەندان، ئەو هاوڵاتییە وتی"من ساڵی 2016 ماستەرم تەواوكردوە و شوێن نەماوە روی تێنەكەم، چومەتە زانكۆكانی( زاخۆ و سلێمانی و هەڵەبجە و راپەڕین و سەڵاحەدین) پێیانوتم دامەزراندن نییە، وتم باشە بە گرێبەست، وتیان نییە، وتم باشە بە سەردان بۆم دابنێن، من مامۆستا دەناسم لە چوار شوێن دەوام دەكات، باشە بۆچی بۆ ئەو هەیە بۆ من نییە، هۆكارەكەی ئەوەیە كە سەرۆك زانكۆكان و راگرەكان هاوڕێو ناسیاوەكانی خۆیان دەهێنن".

پێی وتم من هیچت بۆ ناكەم، من ئەگەر بمەوێت ئەوە بكەم، كوڕەكەی خۆم پێشترە لە تۆ بۆ ئەوی ناكەم چۆن بۆتۆی دەكەم


دەشڵێت،"كۆتاجار، پێش چەند رۆژێك سەردانی راگری یەكێك لە كۆلێژەكانی زانكۆی سەڵاحەدینم كرد، پێموت كە پسپۆڕییەكەی من پەروەردەی تایبەتە و زۆر پێویستیان بە بوارەكەی منە، لە وەڵامدا پێی وتم من هیچت بۆ ناكەم، من ئەگەر بمەوێت ئەوە بكەم، كوڕەكەی خۆم پێشترە لە تۆ بۆ ئەوی ناكەم چۆن بۆتۆی دەكەم"

من كارێكم هەبو، مانگی 400 هەزارم وەردەگرت و ژیانمی پێوە بەڕێوەدەچو، بەڵام لەبەرئەوەی من نازناوی زانستیم نییە بەشداری خولی توانستی ئینگلیزیم كرد و وازم لە كارەكەم هێنا


ئەو خاوەن بڕوانامەی ماستەرە راشیگەیاند،"من كارێكم هەبو، مانگی 400 هەزارم وەردەگرت و ژیانمی پێوە بەڕێوەدەچو، بەڵام لەبەرئەوەی من نازناوی زانستیم نییە، لەئێستاشدا بەبڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵا، دەبێت بەشداری خولی ئەمدیست بكەیت بۆ ئەوەی ئاستی زمانی ئینگلیزیت بگاتە 5ی ئایەلس و بەو هۆیەوە نازناوم پێ بدرێت، لەسەر كارەكەم خاوەن كۆمپانیاكە پێی راگەیاندم ناتوانین هاوكاریت بكەین و سێ رۆژ دەوام كەمتر بكەیت، منیش ناچار وازم لەكارەكەم هێنا، چونكە لەگەڵ كاتی دەوامی خولەكەم نەدەگونجا".

زۆر بێزاربوم لە ژیان، كوڕەكەم داوای جلی جەژنی لێكردوم، بەڵام من تەنها چوار هەزار دینارم پێبوە


هەر بەوتەی خۆی لەئێستادا ژیانی ماددی زۆر خراپە و دەڵێت،"هیچ موچەیەكم نییە، دەبێت بۆ خولی داهاتوی ئەمدیست بۆ وەرگرتنی بڕوانامەی ئینگلیزی 300 هەزار دینار بدەم، زۆر بێزاربوم لە ژیان، كوڕەكەم داوای جلی جەژنی لێكردوم، بەڵام من تەنها چوار هەزار دینارم پێبوە، سوێند بەخوا من و خێزانم بڕیارمانداوە شەوی عەرەفە كۆتایی بە ژیانی خۆمان بهێنین و كوڕەكەشمان بكوژین، بۆیە داوا دەكەم خەندان كێشەكەمان بگەیەنێتە بەرپرسانی ئەم وڵاتە، داوا دەكەم بەرپرسان بەهانامانەوە بێن"

تێبینی: خەندان تەواوی زانیارییە تایبەتەكانی ئەو هاوڵاتییەی لای خۆی پاراستوە و وەك ئەركێكی پیشەیی ناوی ئەو هاوڵاتییە و خێزانەكەی بڵاونەكردەوە.
به‌روار:  09/08/2019
577   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
لە یادی سەد ساڵەی پەیماننامەی سیڤەردا ١٩٢٠/٨/١٠ چۆن کوردستانی باشور بە عێراقەوە لکێنرا؟ خەبات عەبدوڵڵا یەکەم: عێراق وەکو زاراوە عێراق وه‌كو ده‌وڵه‌ت به‌م قه‌واره‌یه‌ى ئێستا درێژه‌ ...
بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 10 augusti kl 11.28 تێچووی دەرکردن یان دیپۆڕت کردنەوەی کەسێک لەسوید کە دەزگەی کۆچ بڕیاری دەرکردنی داوە، لە سەردەمی کۆرۆنا دا دوو بەرابەر بووە. یەکێک لە هۆکار درێژه‌ ...
فڕۆکە جەنگیە بێفڕۆکەوانەکانی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک، لە ناوچەی کێلاشینی سەر بە دەڤەری برادۆست ئۆتۆمبیلێکی هێزەکانی پاسەوانی سنوری عێراقیان کردە ئامانج. بە پێی زانیاریەکان، درێژه‌ ...
دکتۆرێکی ئەمریکی دەڵێ: لە ئەمریکا هێندە سێکتەری پزیشکیمان پێشکەوتووە کە گورچیلەی نەفەرێکمان دەرهێنا و لە نەفەرێکی ترمان زەرع کرد، دوای 6 هەفتە ئێستا سەلامەتە و بەشوێن کار دا دەگەڕێ درێژه‌ ...
مام مۆتک لەسەر بەحری لەندەنە 😜 مام حاجی جەفعەری سەید عەوڵای قارەمان بە مام مۆتک مەشھور بو بەسەردان ھاتبوە کن کچ و کوڕەکانی لە لەندەن قالە رینگۆی کوڕە گەورەی سێ ساران پێشی من درێژه‌ ...
دوا زەردەخەنەی سەدام ‼ لە دۆنكیشۆتدا بڕگەیەكی قەشەنگ ھەیە؛ سانشۆ پانزا كە دەبینێت دۆنكیشۆتی ئاغای غەمبارە و كەوتۆتە بەحری پەژارەوە، پێیدەڵێت «سەروەرم، خۆ غەم و خەفەت بۆ ئاژەڵ در درێژه‌ ...
نەتەوە یەکگرتووەکان قەڵاچۆکردنی کوردانی ئێزدی لە شنگال بە کۆمەڵکوژی بە ناوکردووە. زۆربەی سیاسەتوانانی سویدیش دەستەواژەی کۆمەڵکوژی سەبارەت بە هێرشی داعش بۆ سەر شنگال بەکار دەهێنن. ب درێژه‌ ...
رووداو دیجیتاڵ میا خەلیفە، ئەستێرەی تەلەڤزیۆن و پۆرنستاری پێشوو لە چەند پۆستێکدا هێرشی تووند دەکاتە سەر حیزبوڵڵا و سەرکردەکانی لوبنان و بە "ترسنۆک و نەزان" ناویاندەبات. می درێژه‌ ...
لە نوێترین پێشنیاردا بۆ ڕێککەوتنی پارتەکانی پەرلەمان لە سەر پرسی کۆچ، دەخوازرێ مەرجەکانی پێدانی هاوڵاتینامە بە پەنابەران توندتر بکرێتەوە. پێشنیارەکە لە سەر بنەمای یاسای پێدانی مافی درێژه‌ ...
ڕۆژانی ٦ تا ٩ ى ئابى هەموو ساڵێک ساڵیادی کارەساتی بۆردومانکردنی هێرۆشیما و ناکازاکییە کە لەلایەن ئەمریکاوە بە بۆمبی ئەتۆمی بۆردومان کرا بە بۆمبى ئەتۆمى. لەگەڵ کۆتایی هاتنی جەنگ درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   844
کۆی سه‌ردان:   20551709