ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی تورکمانێکی بەناوی عەبدوڵا قارداش لەچێگەی خۆی کردە ئەمیری داعش
شارپرێس:
له‌هه‌نگاوێكی چاوه‌ڕواننه‌كراودا ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، سه‌ركرده‌ی گروپی تیرۆرستی داعش شوێنگرهیهوهیهكی خۆی له‌نێو گروپه‌كه دیاریكرد.
پێگه‌كانی داعش به‌فه‌رمی هه‌واڵی دانانی عه‌بدوڵڵا قارداش، یه‌كێك له‌سه‌ركرده‌كانی داعشیان له‌شوێنی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنی ئه‌و گروپه بڵاوكرده‌وه، كه له‌سه‌ر داوای به‌غدادی قارداش له‌شوێنی ناوبراو دانراوه.
عه‌بدوڵڵا قارداش توركمانێكی له‌دایكبووی شاری موسڵه، پێشتر له به‌ندیخانه‌ی بوكا له پارێزگای به‌سره له‌دوای پڕۆسه‌ی ئازادكردنی عێراق زیندانیی بووه، واتا هه‌مان ئه‌و به‌ندیخانه‌یه‌ی به‌غدادی تیادا زیندانیكرابوو.
مێژووی په‌یوه‌ندی به‌غدادی و قارداش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 16 ساڵ پێش ئێستا و له‌زیندانی بوكاوه پلانی دروستكردنی گروپێكی جیهادییان داڕشتووه.
قارداش به توندڕه‌وترین و توندوتژترین سه‌ركرده‌ی داعش ناوده‌برێت، كه له‌كاتی داگیركردنی موسڵ له‌لایه‌ن داعشه‌وه چه‌ندین كه‌سی بێتاوانی كوشتووه، بۆیه ده‌زگای هه‌واڵگریی عێراق ترسیان هه‌یه له‌وه‌ی قارداش ببێته هۆی زیندوكردنه‌وه‌ی داعش له‌عێراق.
ناوی عه‌بدوڵڵا قارداش بۆ ده‌زگای هه‌واڵگریی عێراق نوێ نییه، چونكه كاتێك له‌ساڵی 2018 ئیسماعیل عیساوی، یه‌كێك له‌سه‌ركرده‌كانی داعش ده‌ستگیركرا ڕایگه‌یاند، قارداش شوێنگره‌وه‌ی چاوه‌ڕوانكراوی به‌غداییه.
زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان ئه‌وه‌یان پشتڕاستكردوه‌ته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی به‌سه‌ختی برینداربووه، ئێستا توشی ئیفلیجبوون بووه و ناتوانێت داعش به‌ڕێوه‌به‌رێت.
بهروار: 09/08/2019
1414 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|