31 ساڵ تێپەڕدەبیت بەسەر كۆتایی هاتنی جەنگی عێراق‌و ئێران
زیاتر لە یەك ملیۆن كەس لەو جەنگەدا كوژران
زیاتر لە دوو ملیۆن كەس لەجەنگی عێراق - ئێران بریندارو كەمئەندابون
ئەو جەنگە زیانی 500 ملیار دۆلاری بە ژێرخانی عێراق و ئێران گەیاند
لە هەردوو بەشی باشور و رۆژهەڵاتی كوردستان زیانێكی زۆر بەر كورد كەوت

 

ئەمڕۆ 31 ساڵ  تێپەڕدەبێت بەسەر كۆتایی هاتنی جەنگی عێراق و ئێران، كە دەسەڵاتدارانی ئێران بە شۆڕشی بەرگری پیرۆز و رژێمی بەعسیش بە شەڕی قادسییەی سەدام ناوی دەبرد.

 

لەو جەنگەدا كە ماوەی نزیكەی هەشت ساڵی خایەند، زیاتر لە یەك ملیۆن كەس كوژران و زیاتر لە دوو ملیۆن كەسیش بریندارو كەمئەندامبو ون و زیاتر لە 250 ملیار دۆلاریش خەرجكرا و نزیكەی 500 ملیار دۆلاریش زیان بە ژێرخانی هەردوو وڵات گەیشت..

 

لەجەنگی نێوان عێراق و ئێران، لە هەردوو بەشی باشور و رۆژهەڵاتی كوردستان زیانێكی زۆر بەر كورد كەوت و هەردوو شاری هەڵەبجەو سەردەشت لەلایەن عێراقەوە كیمیاباران كران و هەزاران كوردیش لەرێزەكانی سوپای ئەو دوو وڵاتە كوژران..

 

بەدرێژایی 100 ساڵی رابردوو عێراق و ئێران دوو دراوسێی باش نەبون، بە دیاری كراویش ئەو پەیوەندیه خراپە دەگەڕێتەوە بۆ ناكۆكی نێوان عوسمانی و سەفەویەكەكان لە سەدەی شانزەدا، لە هەمان كاتدا عێراق گۆڕەپانی ناكۆكی نێوان ئەو دوو هێزە بوە، لەگەڵ هاتنی سەدام و سەركەوتنی شۆڕشی ئیسلامی، خراپی پەیوەندی نێوان ئەم دو لایەنە گەیشتە ترۆپ، تا بەرەو جەنگێكی وێرانكەر پەلكێشی كردن.

 

لە 22/9/ ساڵی 1980، بەهێرشی سوپای عێراق جەنگی نێوان عێراق و ئێران دەستی پێكرد و تا 8/8/1988، بەردەوام بوو، كە جەنگەكە حەوت ساڵ و 10  مانگ و سێ هەفتە و یەك رۆژی خایاند و لە دوای جەنگی ڤێتنام، بەدرێژترین جەنگی سەدەی بیستەم دادەنرێت.

 

هۆكارەكانی جەنگ
عێراق، ئێران بەهۆكاری هەڵگیرساندنی شەڕی نێوان هەردوو وڵات دەزانێت، كاتێك ئەو وڵاتە هێرشێكی سەختی موشەكی كردە سەر ناوچە سنورییەكانی عێراق، دوا بەدوای ئەو هێرشە ئێران فڕۆكەی بەكارهێنا، بەڵام دواتر عێراق فڕۆكەكەی خستە خوارەوە..

 

بەشێك لەچاودێران رایدەگەیەنن، رقی خومەینی و سەدام بەرامبەر یەكتری رۆژ بە رۆژ ئەستورتر دەبو، جیاوازی بیروڕا و ئایدلۆژیای هەردولا، كە ئێران باكگراوندێكی شیعەی ئیسلامی هەبو و عێراقیش بەعسی سۆسیالستی، زیاتر پەلكێشی دەكردن بۆ شەڕ.

 

بەشێك لەچاودێرانیش، باس لەوەشدەكەن، لاوازی و دۆخی ناوخۆی ئێران و لاوازی سوپاكەی بەهۆی شۆڕشەوە، هانی سەدامیدا جەنگ هەڵبگیرسێنێت‌و كۆتایی بە رێككەوتننامەی جەزائیری ساڵی 1975 بهێنێت كە لەنێوان هەردو وڵاتدا ئیمزا كرابو لەسەر ئەو  بنەمایەی ئەگەر لەو كاتەدا جەنگ بەرامبەر ئێران هەڵنەگیرسێنێت و سەركوتی نەكات، دواتر ئێران  دەبێتە هەڕەشە لەسەر دەسەڵاتەكەی، چونكە ئێرانییەكان باوەڕیان وابو سیناریۆی شۆڕشی ئیسلامی ئێران قابیلی دووبارەبونەوەی هەیە لە عێراقدا‌و پرەنسیپی هەناردەكردنی بیرۆكەی شۆڕش لەپاڵا ئەجێندای دەرەكی بۆ لاوازكردنی شۆڕشەكەی خومەینی لەڕێی پشتیوانیكردن لەسەدام، هۆكاری سەرەكی هەڵگیرسانی جەنگەكە بوون.

 

زیانەكانی جەنگی هەشت ساڵە
بەپێی ئامارەكان، لە جەنگی نێوان عێراق و ئێران، زیاتر لە یەك ملیۆن كەس لەنێوان هەردوو ولاتدا كوژرا، زیاتر لە دوو ملیۆن كەسیش كەمئەندام و برینداربوون.

 

داتاكان ئاماژە بەوەدەكەن، زیاتر لە 250 ملیار دۆلار لەو جەنگەدا خەركراوەو زیاتر لە 500 ملیار دۆلاریش زیان بەدامەزراوەو ژێرخانی هەردوو ڵات گەیشت..

 

چاودێرانیش پێیانوایە، جەنگی عێراق- ئێران، گەورەترین كارەسات بوو لەمێژوی عێراقدا، بەخراپترین دادەنرێت لەدوای داگیركردنی بەغدا لەلایەن هۆلاكۆوە، بە لێدانی بزمار لەتابوتی كۆمەڵگە و شارستانیەت لەعێراقدا وەسفدەكرێت و كۆتایی بە دەوڵەتی عێراق هێنا.

 

زیانەكانی كورد لە جەنگەكەدا
لەهەردوو بەشی باشور و رۆژهەڵاتی كوردستان، زیانێكی زۆر بەر كورد كەوت، چونكە بەشێكی زۆری شەڕەكان لە ناوچە سنورییەكانی كوردستان رویاندا تاڕادەیەكی زۆر گۆڕەپانی یەكلاكردنەوەی دەسەڵات بوو بۆ هەردولایان، جیا لەوەش وێرانكردن و سوتاندنی هەزاران گوند و گیانلەدەستدانی هەزاران سەربازی كورد كە لەریزەكانی هەردوو سوپای عێراق و ئێراندا بون زیانی راستەوخۆی ئەو جەنگە بوو، لە هەموی جەرگبڕتر كیمیابارانكردنی هەردو شاری سەردەشت و هەڵەبجە بو لەلایەن عێراقەوە.

جەنگی نێوان عێراق و ئێران
عێراق: لەلایەن سەدام حسێنەوە سەركردایەتی دەكرا
ئێران : لەلایەن ئایەتوڵا خامنەیی سەركردایەتی دەكرا

 

هێزە چەكدارەكانی عێراق
سوپا: 190 هەزار سەرباز
چەكی ئاسمانی: 18 هەزار
بەرگری ئاسمانی: 10 هەزار 
چەكی دەریایی: 4 هەزار

هێزە چەكدارەكانی ئێران 
سوپا: 150 هەزار سەرباز
هێزی ئاسمانی: 70 هەزار
هێزی دەریای: 10 هەزار

زیانەكانی عێراق
كوژراو: 340 هەزار كەس           
بریندار: 700 هەزار كەس  
پەنابەر: 400 هەزار كەس    
دیلكراو: 70 هەزار كەس

زیانەكانی ئێران
كوژراو: 730 هەزار كەس
بریندار: یەك ملیۆن و 200 هەزار كەس
پەنابەر: دوو ملیۆن كەس
دیلكراو: 45 هەزار كەس

راگرتنی شەڕ
هەردو وڵات رازیبون بە راگرتنی شەڕ، ئەوەش بەپێی بڕیارێكی نەتەوەیەكگرتوەكان كە لە پێنج خاڵی سەرەكی پێكهاتبو كە ئەوانیش بریتیبو لە:
1-راگرتنی تەقەكردن
2-كشانەوەی هێزەكان بۆ سەر سنور
3-گۆڕینەوەی دیلكراوەكان
4-ئەنجامدانی پەیماننامەی ئاشتی
5-دووبارە بونیادنانەوەی وڵات بەهاوكاری نێودەوڵەتی.
بەو شێوەیە، درێژین جەنگی سەدەی بیستەم بە زیاتر لە 3 ملیۆن قوربانی كۆتایی هات، بەڵام تائێستاش لێكەوتەو كاریگەری و ئاسەوارەكانی بەردەوامە..


جەنگی نێوان عێراق و ئێران لە 22/9/1980 دەستیپێكرد و تا 8/8/1988 بەردەوام بوو

 

جەنگی نێوان عێراق و ئێران 7 ساڵ و 10 مانگ و سێ‌ هەفتەو یەك رۆژی خایەند

 

دوای جەنگی ڤێتنام جەنگی نێوان عێراق و ئێران بەدرێژترین جەنگی سەدەی بیستەم دادەنرێت 

 

عێراق ئێران بەهۆكاری هەڵگیرساندنی شەڕی نێوان هەردوو وڵات دەزانێت

 

 رقی خومەینی و سەدام بەرامبەر یەكتری هۆكارێكی دیكەی هەڵگیرساندنی جەنگ بوو

 

زیاتر لە یەك ملیۆن كەس لەجەنگی عێراق ئێران كوژران

 

زیاتر لە دوو ملیۆن كەس لەو جەنگەدا بریندارو كەمئەندامبوون

 

250 ملیار دۆلار لەجەنگی عێراق - ئێران خەرجكرا

 

جەنگی عێراق - ئێران زیانی 500 ملیار دۆلاری بە ژێرخانی هەردوو وڵات گەیاند

 

لە هەردوو بەشی باشور و رۆژهەڵاتی كوردستان زیانێكی زۆر بەر كورد كەوت

 

هەردوو شاری هەڵەبجەو سەردەشت لەلایەن عێراقەوە كیمیاباران كران

 

هەزاران كورد لەرێزی سوپای عێراق و ئێران كوژران
knn
به‌روار:  09/08/2019
620   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   546
کۆی سه‌ردان:   29261495