خنکانی 17 کەس لە مانگی حەوتی ئیمساڵ لە سوید
لە سەرانسەری سویددا ١٧ کەس مانگی حەوتی ئەمساڵ لە ئاودا خنکاون، بەڵام بەراورد بە مانگی حەوتی پارساڵ ڕێژەی خنکان کەمیکردووە.

ئەمە بەپێی ئامارە سەرەتاییەکانی کۆمەڵەی فریاگوزاری سویدی (Svenska Livräddningssällskapet).

ساڵی ٢٠١٨ لە مانگی حەوتدا بەهۆی گەرمی کەشوو هەواوە ٣٥ کەس لە ئاودا خنکان. واتە دوو هێندەی مانگی حەوتی ئەمساڵ.

کۆمەڵەی فریاگوزاری سویدی ڕایگەیاندووە کەش و هەوای ئەمساڵ وەک پارساڵ گەرم نەبووە و بەهۆیەشەوە خەڵکی زۆر ڕوویان لە دەریا و دەیاچەکان بۆ مەلەکردن و کات بەسەربردن نەکردووە. بۆیە ڕێژەی خناکنیش کەمی کردووە. هاوکات ئاماژەیان بەوە کردووە هەر لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرما ئەوان دبینین کە ژمارەی خنکان زیاد دەکات.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە

به‌روار:  08/08/2019
552   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   702
کۆی سه‌ردان:   29251497