"پارەی خانەنشینیم لە سوید بەشی هیچ ناکات"
نزیکەی ٢٥ هەزار کەسی خانەنیشن لە ژێر هێڵی هەژاری دا دەژین، بەشێوەیەک کە هەموویان پێویستیان بە هاوکاری ماڵی شارەوانییەکان بۆ دابین کردنی بژێوی ژیانیان هەیە. ئەمەش لە نوێترین ئاماری دەزگای پرسی خانەنشینان (pensionmyndigheten) دادەرکەوتووە.

بەشێکی زۆری ئەو خانەنشینە هەژارانە ئەو کەسانەن کە لەتەمەنی سەرووی چل ساڵییەوە هاتوونەتە سوید و هەندێکیان ماوەیەکی کەم لە سوید کاریان کردووە و هەندێکیشیان هیچ کات لە سوید کاریان نەکردووە. هەر بۆمەبەستی ئاگادار بوون لە ڕەوشی خانەنشینان و بەتایبەتی خانەنشینە کوردەکان سەردانی کۆمەڵەی بەساڵاچوانی کوردمان لە گەڕەکی ئاکالا هەڵکەوتوو لە باکووری ستۆکهۆڵم کردووە. خانەنشینە کوردەکان زۆربەیان باسیان لەوە دەکرد کە پارەی خانەنشینییەکەیان کەمە و بە زەحمەت بەشی بژێوی ڕۆژانەیان دەکات.

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  08/08/2019
869   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   223
کۆی سه‌ردان:   29231564