هەڵمەتی پشتگیری لە هاوڕەگەزخوازانی ڕووسیا لە سوید
یاسای ڕووسی لە دژی کەسانی هاوڕەگەزخواز (گەی) لە بەرەبەری دەستپێکی یارییەکانی ئولەمپیکی زستانەی سۆچچی لە زۆر شوێنی جیهان کاردانەوەی لێکەوتۆتەوە. لە سویدیش کەمپەینێک لە فێرگەفریدا رۆننینگ یەکێ لەو شەش قوتابییەی فێرگەی ئامادەیی ستوورخوێیە کە بە پشتگیریی مامۆستاکەیان عەلی فەڕووخی ئەم کەمپەینەیان وەڕێخستووە.
فریدا دەڵێ: گەلێ کەس پێیان وایە کە ئێمە ناتوانین تەنیا بە بەرزکردنەوەی ئەنگوستمان لە وێنەیەکدا کارێکی زۆر بکەین کەچی ئێمە پێمان وایە کە بێت و زۆر بین و ئامانجێکی هاوبەشمان هەبێ، ئەوا دەتوانین بەڕاستی یەکجار یەکجار زۆر شت بکەین. هەر بە ژێستگرتنێک و قامکبەرزکردنەوەیەک لە بەرامبەر کامیرادا. هەر ئەمەش بوو بە هەوێنی ئەو بیرەی ئێمە دەمانەوێ پێشکەشی بکەین. کاتێ ژمارەمان زۆر بی، ئەوا بە شێوەیەکی ئاسانتریش دەتوانێ پەیامی خۆی بگەیێنێ و بێنێتە پێشەوە.
ئەم قوتابیانە پەیامەکەی خۆیان لە ڕێی فەیسبووک، ئینستاگرام و تویتتر و ماڵپەڕێکێشەوە هێناوەتە گۆڕی. لاپەڕەی فەیسبووکی ئەم هەڵمەتە ٤٠٠٠ لاگری هەیە. مامۆستا عەلی فەرروخی پێی وایە کە وەها یاسایەک لە ڕووسیا کە پێیدەگوترێ "یاسای دژی تەبلیغ بۆ پێوەندییە ناباوەکان لەگەڵ کەمتەمەنان" قێزەوەن و بێزارکەرە و کاردانەوەیەکە دژی ئەم سیاسەتەی لە وڵاتی ڕووسیا بەڕێوە دەچێ. دەنا هیچ پێوەندیی بە ڕووسیا وەک وڵات و بە خودی پووتینەوە نییە. ڕووبەڕووبوونەوەیەکە لەگەڵ ئەو ڕاوەدوونان، توندوتیژی و سووکایەتیپێکردنە سیستێماتیکییەی لە ڕووسیا هەیە و زێدەبوونی لەهاوڕەگەزترسیی لەم وڵاتەدا.
عەلی فەرووخی دەڵێ وشەی فاک، وشەیەکی بزوێنەرە و ئێمەش بە دانستە ئەم وشەیەمان هەڵبژاردووە کە خەڵک لە گشت دنیادا دەیناسنەوە. "فاکیوو" کەش بۆ ڕووسیا نییە. دەمەوێ جەخت لەسەر ئەوە بکەم. نە دژی خەڵکی ڕووسیایە و نە خودی پووتینیش وەک تاکەکەس بەڵکوو دژایەتییەکە لەگەڵ سیاسەتەکانی و ڕوانگەکانی لەسەر مرۆڤ. ئێمە زۆر بەڕوونی لەسەر بەکارهێنانی وشەی فاکیوو بەم مانایە سوورین.
عەلی فەرووخی هەروەها جەخت لەسەر ئەوەش دەکات ەک ئەم هەڵمەتە کارێکی پەروەردەیی فێرگەکە نییە بەڵکوو شێوەیەکە بۆ بەشداری و کارتێکەری لەسەر مافی مرۆڤ. ئەو دەڵێ دوو مانگی تەواوی خایاند تا ئێمە لەسەر هەموو بەش و وردینەکانی ئەم هەڵمەتە ڕێککەوتین. بەڵام ئاخۆ ئەم هەڵمەتە هیچ کارتێکەرییەکیشی لە ڕووسیا هەبووە؟
فەرووخی دەڵێ نا. ئێمە هیچ کاردانەوەیەکمان لە رووسیاوە پینەگەیشتووە. بەڵکوو بەپێچەوانەشەوە. ئەوەی ئێمە وەرمانگرتووە تەنیا کاردانەوەی ئەرێنی بوون. هیچ کاردانەوەیەکی نێگەتیڤمان لەلایەن ڕووسیاوە پێنەگەیشتووە. لە ڕووسیاوە هەندێ کاردانەوەی ئەرێنیمان پێگەیشتووە کە لەو هەڵمەتەدا پشتگیریمان لێدەکەن.
فریدای قوتابی پێیوایە کە کاردانەوەکان جۆراوجۆر بوون بەڵام هاوکات ئیعتیرافکردنێکیش بوو بەوەی کە ئەوەی ئەم گرووپە دەیکات گرنگ و بوێرانەیە.
فریدا دەڵێ ئەمە گرنگە کە تیشک بخرێتە سەر ئەم پرسە و خەڵک تاووتوێی بکەن و بزانن ئێمە چۆن لە شتەکە دەڕوانین. هەروەها ئەو کارە زۆریش بوێرانەیە کە بەگژ سیاسەتەکانی کەسێکدا بچیتەوە کە ئەوەندە لە دنیادا دەسەڵاتدارە و ئەم سیاسەتانە بخەیتە ژێر پرسیارەوە.یەکی ئامادەیی شاری ئوێسترشوند وەڕێکەوتووە کە ئەم ناوەی لێنراوە: "فاکیوو پوتتین"!
زایەڵە
به‌روار:  10/02/2014
1920   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   415
کۆی سه‌ردان:   29233444