په‌رله‌مانتارێكی كوردی سوید له ڕۆژئاوای كوردستانه
جه‌بار ئه‌مین، په‌رله‌مانتاری کورد له په‌رله‌مانی سوید بۆ به‌دواداچونی بارودۆخی رۆژئاوای کوردستان دوای راگه‌یاندنی كانتۆنه‌كانی جزیره و عفرین و کوبانێ، سه‌ردانی ئه‌و پارچه‌یه‌ی كوردستانی كردوه‌و ئێستاش له‌وێیه.
جه‌بار ئه‌مین له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: “پشتگیرکردنی ئه‌و ویست و شێوازی کاره‌ی رۆژئاوای کوردستان ئه‌رکێکی گرنگی دیموکراتیخوازانه‌یه".
رونیشیکردوه‌ته‌وه، كه مه‌به‌ست له‌سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ خۆرئاوا بینینی دۆخی ئه‌و پارچه‌یه‌ی كوردستانه وه‌ك په‌رله‌مانتارێكی سوید-یش سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه.
سبەی
به‌روار: 10/02/2014
774 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|