ئەنتەرژول ناوی ساڵح موسلیمی لە لیستەکەی لابردووە

خەندان-

بەپێی هەواڵێكی رادیۆی فەرمی ئەمریكا، پۆلیسی نێودەوڵەتی ناسراو بە ئینتەرپوڵ ناوی ساڵح موسلیم سەرۆكی پێشوی پارتی یەكێتی دیموكرات(پەیەیدە) لەلیستی سوری داواكراوان دەركردوە.

رادیۆی فەرمی ئەمریكا، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە لە زاری پارێزەرێكەوە بڵاویكردەوە كە پۆلیسی نێودەوڵەتی ناسراو بە ئینتەرپوڵ ناوی ساڵح موسلیم سەرۆكی پێشوی پارتی یەكێتی دیموكرات(پەیەیدە) و 143 كەسی تری لە لیستی سوری داواكراوان دەركردوە.

بەپێی هەواڵەكە، ساڵح موسلیم یەكێك بو لەو 144 كەسەی لە هێرشەكەی ساڵی 2016 بۆ سەر ئەنكەرە كە 37 كەسی تێدا كوژرا تۆمەتباركرابو، لەلایەن حكومەتی ئەنقەرەوە داوای دەستگیركردنی لە پۆلیسی ئینتەرپوڵ كرابو.

لەو بارەیەوە مەحمود وەفا یەكێك لە پارێزەرانی كەیسەكە رایگەیاندوە، ئینتەرپۆڵ متمانەی بە داواكەی حكومەتی توركیا نەماوە لەبارەی تۆمەتبارانی ئەم كەیسەوە.

ئاماژەی بەوەشكردوە كە چیتر ساڵح موسلیم لە داواكارە سەرەكییەكانی پۆلیسی ئینتەرپوڵدا نییە، توركیا متمانەی لەلای پۆلیسی ئینتەرپوڵ لاوازبوە، چونكە ماوەیەكە حكومەتی ئەنقەرە بە خواستی خۆی داوا دەكات سەركردەكانی ئۆپۆزسیۆن و هاوڵاتیانی ناڕازی توركیا بخرێتە ناوی لیستی سوری داواكراوانی ئینتەرپۆڵەوە.
به‌روار:  23/07/2019
653   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   736
کۆی سه‌ردان:   29246961