ئەو50 پەنابەرە كوردەی دیار نەمابوون گەیشتنە ئیتاڵیا
لڤین:

 ئەو ٥٠ پەنابەرە كوردەی لە رێگای تورکیا و یۆناندا بێسەروشوێن بوون،دوای هەفتەیەک لە بێسەروشوێن بوونیان، ئەمڕۆ دووشەممە دەرکەوتنەوە.

ڕۆژ عەزیز،نوێنەری فیدراسیۆنی سەرانسەریی هەرێمی کوردستان و عێراق لە تورکیا بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە"هەفتەیەك لەمەوبەر نزیکەی ٥٠ هاووڵاتی هەرێمی کوردستان کە لە تورکیاوە بەرەو ئیتاڵیا بەرێ کەوتبوون، لە ڕێگە لە نێوان تورکیا و یۆناندا، بێ سۆراخ مابوونەوە". 

هەروەها ئاشکرای کردووە"بەپێی زانیارییەکان، ئەو هاووڵاتیانە لە ڕێگەدا یەختەکەیان تێکچووبوو، بۆیە هیچ هەواڵیان نەبوو، ئەوەش دڵەڕاوکێی لای کەسوکاریان دروست کردبوو". 

باسی لەوەش کرد كە خۆشبەختانانە زانیارییان پێگەیشتووە کە ئەمڕۆ دووشەممە تەواوی ئەو پەنابەرانە بە سەلامەتی گەیشتوونەتە ئیتالیا و مەترسیان نەماوە.

 
به‌روار:  22/07/2019
537   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   808
کۆی سه‌ردان:   29234520