یازدەهەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی سۆرانی مامە حەمە لە سلێمانی کرایەوە


لە شاری سلێمانیدا یازدەهەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووس سۆرانی مامە حەمە بەرز ڕاگیرا و خەڵاتی ئەمساڵی سۆرانی مامە حەمە پێشکەش بە سێ کەسایەتی کرا.

لە شاری سلێمانی و لە ڕێوڕەسمێکدا کە گۆڤاری لڤین ڕێکیخستبوو و تێیدا چین و توێژە جیاوازەکانی کوردستان و بنەماڵەی سۆرانی مامە حەمە تێیدا ئامادەبوون، یادی ڕۆژنامەنووسی تیرۆرکراو بەرز ڕاگیرا و لەگەڵ خوێندنەوەی چەندین شیعر و لاواندنەوە، خەڵاتی یازدەهەمین ساڵیادی سۆرانی مامە حەمە پێشکەشکرا بە هەریەک لە لەیلا گیوڤەن، ئەندامپەرلانی پارتی گەلان لە تورکیا و دکتۆر چۆمان هەردی، نووسەر و شاعیر و فەریق هەڵەبجەیی، ڕۆژنامەنووس و فۆتۆگرافەر.

فەریق هەڵەبجەیی، یەکێک لە وەرگرانی خەڵاتی سۆرانی مامە حەمە لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا باسی لە سۆران کرد و وتی "ئەو مرۆڤێکی هەست ناسک بوو و حەزی لە نووسینی شیعر بوو، بەڵام بوونی گەندەڵی و نادادی لە هەرێمی کوردستاندا ئەوی پەلکێش کرد لەسەر گەندەڵی قسە بکات و ئەوەش بووە هۆکاری تیرۆرکردنی."

لە مەراسیمەکەدا خێزانی سۆرانی مامە حەمە ئامادەبوون و فەرمانی مامە حەمە، برای سۆرانی مامە حەمە لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا وتی "ئێستا سۆران بووەتە سیمبولی ئازادی لە هەرێمی کوردستاندا."

هەروەها وتیشی "کەیسی سۆرانی مامە حەمە هەتاکو ئێستا لە دادگادا هیچ بەرەوپێشچوونێکی بە خۆوە نەدیوە و بەو شێوەیە ماوەتەوە."

سۆرانی مامە حەمە ڕۆژنامەنووسێکی چالاکی گەنج بوو کە زیاتر لەسەر گەندەڵی و نادادی ئەینووسی و لە بەرواری ٢١\٧\٢٠٠٨ و لە تەمەنی ٢٣ ساڵیدا لە بەردەم مالەکەی خۆیدا لە گەڕەکی شۆریجەی شاری کەرکووک تیرۆرکرا.

دەنگی کوردی ئەمریکا
به‌روار:  22/07/2019
98   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
سەربازە سویدییەکانی جێگیر کراو لە عێراق دەڵێن کە پێش هێرشە مووشەکییەکی ئێران بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا ئاگاداری هێرشەکە بوون و خۆیان پاراستووە. گروپێک لەو سەربازە سویدیانەی کە لە درێژه‌ ...
کاندید و هین 😛 کابرایەکی ناسیاومان خۆی بەربژێرکردووە لەسەر لیستی یەکێ لەم حیزبانە . دوێنێ شەو لە دەرگا درا چووم کردمەوە ، ھەر کردمەوە ئیتر کارەبا بڕا ھھھ برا گیان شووم ئەوەیە ، درێژه‌ ...
پێش خوله‌کێک دوای ئه‌وی تیمی ڕۆژنامه‌وانی پشتی-نیوز هه‌موو ئاماره‌كانی له‌ لایه‌ن پۆلیسی ده‌ریاوانی یۆنان و نه‌خۆشخانه‌ی ناوچه‌ی پرێڤێزا و پزیشكی دادوه‌ری كۆ كرده‌وه‌، به‌ پێویستم درێژه‌ ...
چوار برادەر یەکێکیان مەسیحیە لە ماڵی هاوڕێیەکیان دەعوەت ئەبن بۆ نانی نیوەڕۆ لە کاتی نان خواردن یەکێیان ترێک لێ ئەیات کەس خۆی ناکات بە ساحێبی پاش نان خواردن کاکی مەسیحی سەیر ئەکات ی درێژه‌ ...
نه‌وا ئه‌ڵمانیا له‌ ساڵی 2019، له‌كاتی دووباره‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ داواكاریی پێدانی مافی په‌نابه‌ری، ته‌نها 3.3%ی داواكارییه‌كانی ره‌تكردۆته‌وه‌ و داواكارییه‌كانی دیكه‌ی قبوڵكردووه‌ درێژه‌ ...
خەندان- ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئەمنێستی رایدەگەیەنێت، بەڵگەی حاشا‌هەڵنەگری لەبەردەستە کە دەریدەخات هێزە ئەمنیەکانی ئێران بەشوازی زۆر توند و نایاسای مامەڵە لەگەڵ خۆپیشاندەر درێژه‌ ...
حکومەتی سوید پێشنیاری کردووە کە نابێ چیدی فرەژنی لە سوید قەبووڵ بکرێت، تەنانەت ئەگەر پیاو لە دەرەوەی سویدیش ژنی دیکەی هێنابێتەوە. وەزیری داد، مۆرگان یوهانسۆن لە لێدوانێک دا بۆبە درێژه‌ ...
یەکێک لەو زیندانیانەی کە پێشتر دژی گۆشەگیری لە زینداندا چالاکی مانگرتن لە خواردنی ئەنجامدابوو، ماوەی ٢٨ ساڵ بوو لە زینداندابوو کۆتایی بەژیانی خۆیهێنا. نورجان باکیر، کە لە بەندین درێژه‌ ...
کۆچیدوایی ئەستێرەیەکی گەش و بلیمەتێکی رێبازی پیرۆزی سەربەخۆیی کوردستان بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هاوبیری زانا و دڵسۆزی گەورەی بیری ئازادی و سەربەخۆیی کوردستان، مامۆستا جەلال (را درێژه‌ ...
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە شنگال رایگەیاند، بەهۆی بۆردومانەکانی تورکیاوە فەرماندەی هێزەکانی یەکینەکانی بەرخۆدانی شنگال (یەبەشە) و چوار شەڕڤانی یەبەشە شەهیدبوون و چوار شەڕڤانی دیکە و ه درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   62
کۆی سه‌ردان:   18690297