ئەو کەشتییەی ئێران دەستی بەسەرا گرتووە سویدییە
ئەو کەشتییەی ئێران دەستی بەسەردا گرتووە، سویدییەی و لەژێر ئاڵای بەریتانیادا بووە، بۆیە وەزارەتی دەرەوەی سوید هیچ لێدوانێک لەوبارەوە نادەن، پشتیوانی لە هەڵوێستی یەکێتی ئەوروپا دەکەن لەمبارەوە.

ئێریک هۆنێل بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ستێنە هوڵک کە خاوەنداری کەشتییەکە دەکات، دەڵێت هێشتا هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمییان لەلایەن ئێرانەوە پێنەگەیشتووە کە بۆچی دەستیانگرتووە بەسەر کەشتییەکەدا.

 کەشتییەکە ٢٣ سەرنشینی هەبووە کە هیچیان هاوڵاتینامەی سویدییان نییە، کۆمپانیاکەش لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا و سوید لە پەیوەندیدایە بۆ چارەسەرکردنی گرفتە.

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  22/07/2019
574   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   457
کۆی سه‌ردان:   29232716