فەرید زامدار کۆچی دوایی کرد
شەوی رابردوو شاعیر و نووسەری دیاری کورد فەرید زامدار کۆچی دوایی کرد.
هەڵگورد جوندنیانی هاوڕێ و کەسی نزیکی فەرید زامدار هەواڵی کۆچی دوایی ئەو شاعیر و نووسەرەی راگەیاند. ئەمشەوی رابردوو دوای ململانێیەکی سەخت لەگەڵ نەخۆشیدا، لە تەمەنی ٦٧ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ی تەمووزی ٢٠١٩ یەکەم رۆژی پرسەکەیەتی لە مزگەوتی ئەبوبەکری سدیق لە شاری هەولێر.
زامدار، ژیانی بۆ خوێندنەوەو نووسین تەرخان کردبوو، جگە لە نووسینەکانی چەندین دیوانی شیعری هەیە وەک (هەوری برووسکەی مەبەستێک، ژوانی سێبەر، بێ ناونیشان و چەندینی تر).
فەرید زامدار ساڵی ١٩٥٢ لە شاری هەولێر لەدایکبووە، یەکێک بوو لە رۆژنامەنووسە ناسراوەکانی کوردستان و لە ماوەی ساڵانی ٢٠٠٤ بۆ ٢٠٠٦ سەرۆکی ئۆفیسی سلێمانی یەکێتی رۆژنامەنووسانی کوردستان بووە.
ئهندامی یهكێتیی نووسهرانی كورد بوو، چەندین وتار و كاری رۆژنامەوانی لە رۆژنامە و گۆڤارەكان بڵاوكردووەتەوە، لەبواری هونهرییەوە شێوهكارێكیدا لێھاتوو بوو.
نالیا
بهروار: 22/07/2019
391 جار خوێندراوهتهوه
|