ملیۆنێک و سێسەد هەزار پەنابەری ئێراقی و سوری و ئەفغانی لە ئەڵمانیا وەرگیراون
ڕۆژی پێنج شه‌ممه 18ی ته‌موزی 2019 نوسینگه‌ی سه‌رژمێری فیدرالی ئه‌ڵمانیا ئاشكرای كرد..ژماره‌ی په‌نابه‌ران و ئه‌وانه‌ی داوای مافی پهنابهریانكردووه له‌ئه‌ڵمانیا تاكۆتایی ساڵی 2018 گه‌شتۆته نزیكه‌ی 1یه‌ك ملیۆن و هه‌شت سه‌د هه‌زار كه‌س له‌و ژماره‌یه‌ش 1 یه‌ك ملیۆن و سێ سه‌د هه‌زار كه‌س مافی مانه‌وه‌یان له‌ئه‌ڵمانیادا وه‌رگرتووه كه‌زۆربه‌یان سوری و عیراقی و ئهڤغانین..به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی نوسینگه‌ی فیدرالی ڕێژه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه‌ناویان تۆماركردووه به‌ڕێژی له‌سه‌دا % 6 به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ پاردا كه‌ده‌كاته 101 هه‌زار كه‌س زیادیكردوه.
دیارده‌ی زیادكردنی په‌نابه‌ران به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی پسپۆڕان هۆكاره‌كه‌ی مرۆییه‌و له سه‌دا 71% ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه هاتونه‌ته ئه‌ڵمانیا له پێنج ساڵی ڕابردودا بووه..!تائێستا ملیۆنێك و سێ سه‌د هه‌زاری مافی په‌نابه‌ری و مانه‌وه‌یان وه‌رگرتووه.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته له‌سه‌دا 62% ی ئه‌وانه‌ی مافی مانه‌وه‌یان له‌ئه‌ڵمانیا وه‌رگرتووه به‌م جۆره بووه سوریه‌كان 526 هه‌زارو عیراقی 138 هه‌زارو ئه‌فغانی131 هه‌زار كه‌س بووه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی كهنوسینگهی فیدرالی خستویه‌تیه‌ڕوو به‌هۆی زیادبونی ژماره‌ی لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان مامه‌ڵه‌ی په‌نابه‌ران به‌خێرایی ده‌چێته پێشێ و ژماره‌ی ئه‌وانه‌ش كه‌له‌م دواییه‌دا هاتوون به‌م جۆره‌یه له‌توركیاوه 14 هه‌زار و ئێران 21 هه‌زار كه‌س بووه.
PUKmedia شیهاب عوسمان- ئه‌ڵمانیا
س:موهاجر نیوز
بهروار: 20/07/2019
536 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|