بەڤیدیۆ : گەریلا زافه‌ر ئاككوش ڕائید له فه‌رمانداره‌تیی جه‌نده‌رمه‌ی شاری به‌دلیس دەکوژێ
مێدیاكانی توركیا بڵاویان كرده‌وه، له ئه‌نجامی چالاكییه‌كی گه‌ریلاكان له‌نزیك گوندی بۆلوكیازیی سه‌ربه شاری به‌دلیس-ی باكووری كوردستان ڕائیدێكی جه‌نده‌رمه‌ی تورک كوژراوه، چه‌كدارێك و شۆفێره‌كه‌شی بریندار بوون.
مێدیاكانی توركیا بڵاویان كرده‌وه، له ئه‌نجامی چالاكیی گه‌ریلاكان زافه‌ر ئاككوش ڕائید (سه‌رگورد) له فه‌رمانداره‌تیی جه‌نده‌رمه‌ی شاری به‌دلیس كوژراوه.
ڕاگه‌یه‌نرا سوپای توركیا ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كردووه له ناوچه‌كه. تا ئێستا ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) له‌و باره‌یه‌وه هیچ لێدوانێكی نه‌داوه.
ڕۆژنیوز
سەیری ڤیدیۆیەکە بکە
بهروار: 20/07/2019
945 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|