ئەو گەشتیارە کوردانەی لەتورکیا هێرشکرایە سەریان سنورداش کرانەوە
ئەو گەشتیارە کوردانەی، کە دوێنێ لە شاری ترابزۆن تورکیا بەهۆی وێنەگرتن بە ئاڵای هەرێمی کوردستانەوە کەوتبوونە بەر هێرشی نەژادپەرەستانی تورک، دەستگیرکران و دواتر سنوورداشی هەرێمی کوردستان کرانەوە.

دوێنێ گروپیک لە گەشتیارانی باشوری کوردستان، لە شاری ترابزۆنی تورکیا، کاتێک ویستیان بە ئاڵای هەرێمی کوردستانەوە وێنە بگرن، لەلایەن نەژادپەرەستە تورکەکانەوە هێرشیان کرایەسەر، سەرەڕای ئەوەی لەشوێنی ڕووداوەکەش پۆلیس هەبوون، بەڵام دەستێوەردانیان نەکرد.

دوای ئەوەی گەشتیاران هێرشیان کرایەسەر و لێیاندرا، نۆ لەو گەشتیارانە بە سووکایەتییەوە لەلایەن پۆلیسی تورکەوە دەستگیرکران.

لەسەر ئەو ڕووداوە پارێزگاری ترابزۆن لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت:" ئێمە گەشتیارە عێراقییەکانمان دەستگیر کردووە و لێپرسینەوەی پێویستمان لەوبارەوە دەستپێکردووە".

داواکاری کۆماری ترابزۆنیش لە لێدوانێکدا لەسەر ئەو ڕووداوە دەڵێت: لەبەر ئەوەی 'ئاڵای کوردستانیان' بەرزکردووەتەوە، دوای لێپرسینەوە، بۆ ئەوەی سنوورداش بکرێن نۆ کەسمان ڕادەستی دەزگا پەیوەندیدارەکان کردووە.

داواکاری کۆماری ترابزۆن، لەسەر هێرشبەرەکان هیچ شتێکی نەوت و هیچ هێرشبەرێکیش دەستگیر نەکراوە.

دوای دەستگیرکردن و لێپرینەوە، ئاشکرابوو، کە ئەو نۆ کەسە بە تاوانی وێنەگرتن لەگەڵ ئاڵای هەرێمی کوردستان، سنوورداش کراونەتەوە.

جێگای ئاماژەیە، ئەمە جاری دووەمە لەشاری ترابزۆن هێرشی نەژادپەرەستانە دژی هاوڵاتیانی کورد، ئەنجامدەدرێت، جاری پێشوو هاوڵاتییەک لە هێرشەکەدا گیانی لەدەستدا.
ڕۆژنیوز
به‌روار:  19/07/2019
864   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   372
کۆی سه‌ردان:   29254341