ڤیدیۆیەكی ئابڕوبەرانەی ترەمپ بڵاوبۆتەوە
شارپرێس:
میدیا جیهانییەكان گرتە ڤیدیۆیەكان لە ئەرشیفی "ئێن بی سی"ی بڵاوكردەوە، تێیدا سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترامپ دەردەكەوێت لە  گفتوگۆدایە لەگەڵ ملیاردێری ئەمریكی جێفری ئیبشتاین‌و ئاماژە بۆ كچان دەكات.

ڤیدیۆكە بەرەبەیانی چوارشەممە لە ئەرشیفی "ئێن بی سی" دەرهاتووەو لە ساڵی 1992 تۆماركراوەو گوزارشتە لە ژیانی دۆناڵد ترامپ لەو كاتەدا وەك كەسایەتییەكی نوێ.

لە ڤیدیۆكەدا چەند گرتەیەكی گەرمی دوولایەنەی نێوان ترامپ و ئەبشتاین لە ئاهەنگێكدا دەردەكەوێت، لەگەڵ ئەوەی سەرۆكی ئێستای ئەمریكا لەم دوایەدا ویستی خۆی لێ بەدور بگرێت، دوای ئەوەی فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچوو لەماوەكانی پێشوودا بە تۆمەتی دەستدرێژی سێكسی بۆ سەر كچی منداڵ.
هەروەها لە گرتەدا ترامپ دەردەكەوێت پێدەكەنێت و سەما لەگەڵ ژمارەیەك كچی گەنجدا دەكات لە هاوینەهەواری مار لاگۆ لەویلایەتی فلۆریدای ئەمریكا.

رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی لەو بارەوە باسی ئەوەی كردوە لەگەڵ ئەوەی گفتوگۆكە لە كەشێكی موسیقی بەرزدا ئەنجامدراوە، بەڵام ترامپ وا دەردەكەوێت ئاماژە بۆ كچەكان بكات.

پێش ماوەیەك و لەم مانگەدا رۆژنامەی نیویۆرك تایمز ئاشكرایكرد ملیاردێری ئەمریكی جێفری ئیبشتاین، كە پێشتر بە دەستدرێژی سێكسی بۆ سەر كچی منداڵ تۆمەتباركرابوو، بەتۆمەتی بارزگانی كردن بە مرۆڤ و بەتایبەتی كەم تەمەنەكان و قۆستنەوەیان بۆ لایەنی سێكسی دەستگیركرا. 

هەروەها رۆژنامەكە لە سەرچاوەكانییەوە گواستویەتییەوە، ناوبراو لەسەر داوای داواكاری فیدراڵی لە نیویۆرك دەستگیر كراوە.

لەلایەكی ترەوە، كەناڵی سی بی ئێس میامی بڵاویكردەوە، ئیبشتاین لەفرۆكەخانەی نیوجیرسی دەستگیر كراوە پاش ئەوەی بە فرۆكە تایبەتەكەی لە پاریسەوە گەیشتۆتە نیویۆرك و پۆلیس هەڵیكوتاوەتە سەر باڵەخانەكەی.

ئیبشتاین لە ساڵانی 2007 و 2008 تۆمەتباركراوە بە دەستدرێژیكردنە سەر كچی منداڵ، پاش ئەوەی لێكۆلینەوەی لەگەڵدا كراوە دەركەوتووە پارەی بە كچی منداڵ داوە لە بەرانبەر خزمەتی سێكسیدا و بەكەسی تری فرۆشتوونەتەوە.

سەرچاوە: گاردیان‌و ئاڕتی
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا
به‌روار:  19/07/2019
607   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   601
کۆی سه‌ردان:   29259746