فڕۆكەكانی توركیا كامپی مەخموریان بۆردوومان كرد
ئەم شەو فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی تورك بۆردوومانی كامپی شەهید ڕۆستەم جودی-یان لە مەخمور كرد، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان چەند هاوڵاتییەك برینداربوون.

نزیكەی كاتژمێر 12:15 ی ئەمشەو فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك كامپی شەهید ڕۆستەم جودی_یان لە مەخمور بۆردوومان كرد، بەپێی زانیارییەسەرەتاییەكان چەند هاوڵاتییەك برینداربوون.

دەربارەی زیانەكانی بۆردوومانەكەی ئەم شەو زانیاری تەواو بەدەست نەگەشتووە.

پێشتریش چەند جارێك دەوڵەتی داگیركەری تورك بۆردوومانی كامپی مەخموری كردووە، لەوانەش ڕۆژی 6-12-2018 بەهۆی بۆردوومانی فڕۆكەكانی دەوڵەتی توركەوە، پێنج ئەندامی هێزەكانی پاراستنی جەوهەریی مەخمور شەهید بوون.

لە 13-12-2018 ش فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی تورك كامپی مەخموریان بۆردوومان كردەوە و لە ئەنجامدا ژنێكی تەمەن ٧٣ ساڵ، كچ و نەوەیەكی و هاوڵاتییەكی دیكەی تەمەن ٢٣ ساڵ شەهید بوون.

ڕۆژنیوز
به‌روار:  19/07/2019
551   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   819
کۆی سه‌ردان:   29234854