لەسەر ئاڵای كوردستان ل هێرشدەكرێتە سەر گەشتیارێكی كورد لە تورکیا
خەندان-

لە شاری ترابزۆن لە توركیا، لە لایەن ژمارەیەك توركەوە هێرشكرایە سەر گەشتیارێكی كورد، لەكاتێكدا ویستویەتی بە ئاڵای كوردستانەوە وێنە بگرێت.

لە ناوچەی چایكارا سەر بە شاری ترابزۆن لە توركیا، دوای ئەوەی گەشتیارێكی كورد ویستویەتی بە ئاڵای كوردستانەوە وێنە بگرێت، ژمارەیەك خەڵكی ئەو ناوچەیە هێرشیانكردوەتە سەر گەشتیارە كوردەكە.

وتەی ناپەسەند بەرامبەر هاوڵاتیە كوردەكە بەكاردەهێنن
 

وەك لە گرتە ڤیدیۆییەكەدا دەردەكەوێت، ژمارەیەكی زۆر هاولاتی تورك هێرشدەكەنە سەر گەشتیارە كوردەكە و ئەو كەسانەی دیكە، كە روادەوەكە تۆماردەكەن، وتەی ناپەسەند بەرامبەر هاولاتیە كوردەكە بەكاردەهێنن.

گەشتیارەكان سەر بە هەرێمی كوردستان بون
 

بەپێی هەواڵی میدیا ناوخۆییەكانی توركیا، 50 گەشتیار لە هەرێمی كوردستانەوە چونەتە شاری ترابزۆن، پاش ئەوەی یەكێك لە گەشتیارە كوردەكان ئاڵای كوردستانی كردوەتەوە و ویستویەتی وێنەیەك بەو ئاڵایەوە بگرێت، خەڵكی چواردەوری دەستبەجێ بە وتەی نابەجێ بەرەوڕوی رۆشتون و هێرشیانكردوەتەسەری.

ئەو گەشتیارە و نۆ گەشتیاری دیكەی باشوری كوردستان لەلایەن جەندرمەوە لەو ناوچەیە دورخراونەتەوە
 

لەكاتی رودانی ئەو هێرشەدا، جەندەرمەی توركی گەیشتونەتە ناوچەكە و ئەو گەشتیارە كوردە و ژمارەیەك گەشتیاری دیكەیان لەژێردەستی هێرشبەرەكان دەرهێناوە و لەو ناوچەیە دوریانخستونەتەوە، ئاماژە بەوەشكراوە نۆ گەشتیاری دیكەی كورد بە مەبەستی بەرگری كردن لە گەشتیارە كوردەكە لەو روداوەدابون.

هاوڵاتیە توركەكان ئارامكراونەتەوە و گەشتیارە كوردەكانیش دەستبەسەرن

سەبارەت بەو روداوە، ئیدارەی ترابزۆرن رایگەیاندوە، "كاتی رودانی روداوەكە، دەستبەجێ لایەنی پەیوەندیدار گەیشتونەتە پێگەكە و هاوڵاتیانی خۆمان ئارامكردوەتەوە، هاوكات نۆ هاوڵاتی كوردستانی عێراق كە لەناو ئەو روداوەدا بون و هێرشیانكراوەتە سەر ، لە ئێستادا دەستبەسەركراون و لێكۆڵینەوەیان لەگەلدا ئەنجامدەدرێت".

 
به‌روار:  18/07/2019
455   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   527
کۆی سه‌ردان:   29250725