خەتەنەی کچان لە 4 پارێزگای ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەر بڵاوە
بە پێی لێكۆڵینەوەیەك كە لە ماوەی رابردوودا ئەنجام دراوە دەركەوتووە شەش پارێزگای ئێران زۆرترین حاڵەتی خەتێنەكردنی كچانی تێدا ئەنجام دەدرێت و چوار لەو پارێزگایانەش كوردنشینن.
ئەنجامی لێكۆڵینەوەیەك كە ماوەی سێ ساڵی خایاندووە دەریدەخات تا ئێستاش لە 6 پارێزگای ئەو وڵاتە نەریتی خەتێنەكردنی مێینە درێژەی پێدەدرێت كە بریتین لە پارێزگاكانی ورمێ، سنە، كرماشان، ئیلام، لۆرستان و هۆرمزگان.
ئەوەی جێی سەرەنجە سەرجەم چوار پارێزگاكەی رۆژهەڵاتی كوردستان لە ناو ئەو لیستەدان و پارێزگای ورمێ بە پلەی یەكەم دێت لە رووی خەتێنەكردنی كچانەوە.
خەتێنەكردن یان شێواندنی كۆئەندامی زاوزێ بە یەكێك لەو توندوتیژیانە دادەنرێت كە لە دژی ژنان پەیڕەو دەكرێت و چەندین كاریگەری نەرێنی لە سەر جەستە و دەرونی ئەوان دادەنێت، لەوانە كەمبوونەوە و تەنانەت لەدەستدانی هەستكردن بە چێژی سێكسی، ناهاوسەنگی باری دەرونی، دڵەڕاوكێی بەردەوام، ئازاری جەستەیی و هەوكردنی ئەو بەشە لە جەستە و چەندین كێشەی تر.
نەوا
بهروار: 09/02/2014
2437 جار خوێندراوهتهوه
|