یەکەم کاروانی سیستمی ئێس ٤٠٠ گەیشتە تورکیا

وەزارەتی بەرگری تورکیا بە فەرمی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی یەکەم کاروانی پێداویستییەکانی سیستمی بەرگری ئاسمانی ئێس ٤٠٠ی ڕوسی گەشتووەتە تورکیا.

وەزارەتی بەرگری تورکیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، پێداویستییە سەرەتاییەکان گەیشتوون لەم هەفتەیەدا سەرجەم بەشەکانی تری سیستمەکە دەگاتە تورکیا و بە تەواوی جێگیر دەکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە چاوەڕێدەکرێت بەهۆی ئەو کارەوە پەیوەندییەکانی تورکیا و ئەمریکا بەرەو خراپی بڕوات و لە ماوەى ڕابردوو بەرپرسانى ئەمریکا هەڕەشەى سەپاندی سزای ئابورییان بەسەر تورکیادا کرد.

لەلایەکى ترەوە ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەگەر تورکیا پەشیمان نەبێـتەوە ئەوا بێبەشدەکرت لە پێدانی فڕۆکەى جۆری ئێف٣٥ کە پێشکەوتووترین فڕۆکەیە.

ئەمڕۆش هەندێک ناوەندی هەواڵی ئەمریکا بڵاویانکردووە کە بەرپرسانى کۆشکى سپی و کۆنگرێس سەرقاڵی داڕشتنەوەى ژمارەیەک سزای توندن دژ بە تورکیا.

ئێن ئاڕ تی
به‌روار:  12/07/2019
424   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   969
کۆی سه‌ردان:   29258662