چیرۆکی ڕاستەقینە 😪
چیرۆکی ڕاستەقینە 😪
دواى ١٦ ساڵ دوورى له خزم و كەس لە ئەمریکاوە گەرابومەوه بۆ ئيران

رۆژێك كه ئوتومبيلى براكەمم پێ بوو له يەكێك له شەقامه قەرەباڵغەكانى تاران، كورێكى ١٥ تا ١٦ سالان ئەبوو ووتى جامى ئۆتومبيلەكەت بۆ پاك بكەمەوه؟
منيش رێگەم پێ دا زۆر به جوانى پاكى كردەوه، منيش دەستم كرد به گيرفانما بيست دۆلاريەك هات به دەستمەوه و نەمگيرايەوه دام پێ ى ، واقى ورما و ووتى تۆ له ئەمريكا گەراييتەوه؟؟!!!
منيش ووتم بەلێ .
ووتى ئەكرێت چەند پرسيارێكت لێ بكەم سەبارەت به زانكۆكانى ئەمريكا ؟ له جياتى پاكردنەوەكە پارەم ناوێت.
ئەوەنده به ئەدەب بوو ناچارى كردم بلێم وەره ناو ئوتومبيلەكه دانيشه با قسه بكەين.
ووتم تەمەنت چەنده؟
ووتى ١٦
ووتم له دوى ناوەنديت؟
ووتى نەخير شەشم تەواو كردووه.
ووتم چۆن ئەبيت؟
ووتى ئاخر چەند سالێكم پەراندووه چونكه نمرەكانم زۆر باشه.
ووتم بۆ كار ئەكەيت؟
ووتى من دوو ساڵ بووم باوكم مردووه ، دايكم چێشتلێنەرى مالێكى دەولەمەنده و من و خوشكەكەشم كار ئەكەين تا يارمەتى دايكمان بدەين و بەردەواميش بين له خويندن.
ووتى بەڕێز من بيستوومه زانكۆكانى ئەمريكا ڤيزاى خوێندن و زەمالەى خوێندن ئەدەن به خوێندكاره زۆر زيرەكەكان؟
ووتم كەس هەيه يارمەتيت بدات؟
ووتى نەخێر پشتم هەر به خۆم قايمه.
ووتم نانت خواردووه؟
وتى نەخير .
ووتم دەى با بڕۆين بۆ چێشتخانەيەك هەم نان بخۆين و هەم قسەش بكەين.
ووتى به مەرجێك دێم دوايى ناو ئوتومبيلەكەت بۆ پاك بكەمەوه.
منيش رازى بووم.
له چێشتخانەكه به زۆر سێ جۆر خواردنم بۆ بانگ كرد، بەڵام زۆر لێزانانه زۆربەى خواردنەكەى خۆى كرد به سەفەرى بۆ دايك و خوشكەكەى، نزيكەى ٢ سعات قسەمان كرد، سەير ئەكەم زۆربەى كاروبارى رۆژگار شارەزايه و به باشيش به ئينگليزى قسه ئەكات، نزيكى خۆرئاوا بوو فەريدم گەيانده ماڵ (ناوى فەريد بوو) بۆيه گەياندمه ماڵ و ناونيشانى ماليانم وەرگرت ، ريككەوتين بۆ بەيانيەكەى هەموو بەلگەو بەلگەنامەکانى بدات به من و منيش هەرچيم له دەست بێت بيكەم، نزيكى شەش مانگى پێ چوو تا له رێگەى پارێزەرێكى زۆر شارەزا توانيم قبولى زانكۆيەكى بۆ وەربگرم و دەعوەتنامەيەكيشم له ريگەى خۆمةوه بۆ پۆست كرد.
دواى چەند رۆژيك تلفۆنى كرد ووتى هەرگيز باوەرم نەدەكرد ئێمه دوو رۆژه له خۆشيا ئەگرين.
من و نازەنينى هاوسەرم هەول و كۆششمان كرد تا دواى شەش مانگ له فرۆكەخانەى لوس ئەنجلوسەوه توانيمان پيشوازى بكەين، كه گەشت هەر سوپاسى ئێمەى دەكرد و دەگريا، كاتێك دواى دوو ساڵ وەك گەنجترين شارەزاى تەكنۆلۆژياى نوێ له رۆژنامەى نيويورك تايمز ناوى بڵاوكرايەوه من و نازەنين زۆر دڵمان خۆش بوو .
نازەنين بێ ئەوەى به من و فەريد بلێت ڤيزاى بۆ دايك و خوشكەكەى فەريد وەرگرتبوو ، رۆژيك ئيواره كه گەرامەوه بۆ مال نازەنين ووتى دايك و خوشكەكەى فەريد سبەى دێن بۆ ئێره، به ڕاستى رۆژيكى خۆش بوو .
فەريد كه دايك و خوشكەكەى بينى نەيتوانى نه قسه بكات نه بگرى.
ئيمه له ژورەوه سەرقالى پێشوازى دايك و خوشكى فەريد بووين ، نازەنين بانگى كردم ووتى وەره دەرەوه ، كه رۆشتم ئەزانم فەريد خاوليەك و سەتليكى ئاوى پييه ئوتومبيلەكەم دەشوات ، منيش باوەشم پێدا كرد و ووتم ئەوه چى دەكەیت؟!!!
ووتى با هەرگيز له بيرم نەچێت من چى بووم و تۆ منت كرد به چى...
دكتۆر فريد عبدالعالى ئێستا يەكێكه له باشترين و ديارترين مامۆستاكانى زانكۆى هارڤاردى ئەمريكا.

وەرگیراوە
لەگۆگل ناوی دکتۆر فرید عبدالعالی بنووسە چیرۆکەکە بە زمانی فارسی دەخوێنیتەوە.
به‌روار:  11/07/2019
5093   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   1223
کۆی سه‌ردان:   29237119