"هیچ پەنابەرێک نییە پێی خۆش نەبێ فێری زمانی سویدی بێت"
سەرۆکی پارتی چەپ لە بەرنامەی P1 Morgon یی ڕادیۆی سویددا باسی لە مەرجەکانی فێربوونی زمانی سویدی و خۆ گونجان لەگەڵ کۆمەلگەی سویددا کرد.
لە ڕۆژی سێهەمی هەفتەی سیاسیی ئالمێدالێن دا کە ڕۆژێک بۆ پارتی چەپەکانە و سەرۆکی پارتە یوناس خوێستێدت، سەرۆکی پارتی چەپ وەکوو سەرۆکی حیزبەکانی دیکەی سوید، لە وتووێژێک دا لە گەڵ ڕادیۆی سوید باسی لە سیاسەتی پارتەکەی لە ئێستا و داهاتوو کرد.
هەروەها ئاماژەی بە ڕەوشی پەنابەران و سیاسەتی پارتەکەیان سەبارەت بەو پرسە کرد و وتی،
پێم وانیە کەسێک کە وەک کۆچبەر دێتە سوید پێی خۆش نەبێ فێری زمانی سویدی بێت.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 03/07/2019
403 جار خوێندراوهتهوه
|