زانا کوردەکە لە بەریتانیا خەڵات دەکرێت .


شەممە 29/6/2019, کاژێر 2:30 تا 5، لە هۆڵی سەرۆکی شارەوانی "کینزیگتن تاون هۆڵ" لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، دەستەی "خەڵاتی گەل" رێوڕەسمێک سازدەکات بە مەبەستی بەخشینی خەڵاتێک کە گوزارشت لە گەلی کورد دەکات، دەبەخشێتە پرۆفیسۆر "کۆچەر بیرکار" کە توانی ئەو شانازییە بە گەلی کورد ببەخشێت و وەک کوردێک ببێتە ھەڵگری خەڵاتی "فێڵدس" لە ساڵی 2018 دا.

کە ئەو خەڵاتە بەرزترین رێزلێنان بوو پێشکەشی ماتماتیکزانێک بکرێت، ئەو شایستەییەش بە بەرێزیان بەخشرا. ھەر بۆیە دەستەی خەڵاتی گەل کە دەستەیەکی خۆبەخش و سەربەخۆیە و ئەندامەکانی ھەر یەکە و پیشەیەکی جیاوازیان ھەیە و گوزارشت لە کوردوستانی گەورە دەکەن، بە ئامانجی درووستکردن کولتووری خۆشەویستی و پێزانین و پێکەوە ژیان، تا ساڵانە بتوانین خەڵاتی گەل ببەخشینە ئەو کەسانەی داھێنان دەکەن لە بوارە جیاوازەکاندا، ھاوکات لەو رێگەیەوە ناوبانگێکی شایستە دەبەخشن بە میللەتی کورد و خزمەت بە بەرژەوەندیی باڵای نەتەوەی کورد دەکەن لە ھەر کوێی دوونیا بن.

ھەر بۆیە خەڵاتی ئاڵتونی گەل لەم ساڵدا کە لە رێگەی کەمپینێکەوە ئەنجامدرا، بە بەشداری ھاووڵاتیان و چین و توێژەکانی کۆمەڵگا بەشانازییەوە دەبەخشرێتە پرۆفیسۆر «کۆچەر بیرکار»...لێرەشەوە سوپاسی گەرمی و پەرۆشێ بەشدار بووانی کەمپینەکە دەکەین بۆ خەلات کردنێ زانا کوردەکەیان ..

تێبینیی: 
ـ خۆشحاڵدەبین ئەو بەڕێزانەی جلکوبەرگی کوردییان هەیە، جلکوبەرگی کوردیی بپۆشن.
ـ کاتێکی تایبەتیش لە رۆژی رێوڕسمی خەڵاتەکە، تەرخان دەکرێت بۆ وێنەگرتنی ئامادەبووان لەگەڵ بەڕێز پرۆفیسۆر کۆچەر بیرکار دا

ناوونیشانی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی خەڵات:

Kensington Town Hall
The Council Chamber, First Floor
‪Hornton St, Kensington, London W8 7NX‬

نزیکترین ئەندەرگراوند:

High Street Kensington

هاوڕێیانی ئازیز: تکایە ئيوەی ئازیزیش ئەم پۆستە لای خۆتان شێربکەن، گرنگ نییە بەڕێزتان نیشتەجێی هەر وڵاتێکیت، گرنگ ئەوەی شێری بکەن تا زۆرترین کورد لە جیهاندا بیینێت.

بۆ زانیاریی زیاتر، تکایه‌ پێوه‌ندیی بکه‌ن به‌م ئیمه‌یڵ و ژماره‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه‌:
07514535653
xelatigel@gmail.co



به‌روار:  28/06/2019
74   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
پرسەی خوالێخۆش بوو وەستا کۆسرەت برای کاک ڕێبوار سەلام و کاک پێشڕەو و کاک هاوڕێ لە شاری ستۆکۆڵهمە پرسەی ژنان و پیاوانە. Resturant naz Sorterargatan5 Vällingby tid 1300-180 درێژه‌ ...
مەراسیمی ناشتن و پرسە لە مالمۆ 🇸🇪 ناشتنی تەرمی (کاک عەبدوڵای گۆمەکە )هاوسەری (دڵسۆز خان )لەم کات و شوێنەیە. ڕۆژی جوارشەممە 2019.7.24 کات:11.00 تەرمەکە دەهێنن بۆ مزگەووتی گەورەی درێژه‌ ...
﷽ ‏‎ پرسە لە مالمۆ پرسەی لاوی جوانەمەرگ ( فەرهادی وەستا نوری) برازای ( کاک عومەر و حاجی ئومێد) لە مزگەوتی هودای کوردییە. کاکە فەرهاد لە ڕۆژی 2019.7.6 لە کاتی مەلەکردن لە شاری درێژه‌ ...
ئیمڕۆ چوارشەممە 2019.7.10 کاتژمێر 3.00 پاش نیوەڕۆ تەرمی جوانەمەرگ فەرهادی وەستا نوری برازای کاک عومەر و حاجی ئومێد لە مالمۆ دەگاتەوە فڕۆکەخانەی سلێمانی ولەوێوە بۆ مزگەووتی حاجی درێژه‌ ...
پرسە لە بەریتانیا بەناوی خودای گەورە و میهرەبان خزمان دۆستان هاوڕێیان پرسەی جەنابی (قادری مەمند ئاغا ) لە وڵاتی بەریتانیا بەڕێوە دەچیت لە بەرواری ٢۰١٩/۷/١٤ لە کاتژمێر ١١ی بەیان درێژه‌ ...
پرسە لە ڤیەننا ڕێوڕەسمی پرسەی شەهید دیار غەریب لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا بەڕێوە دەچێت ... تکایە دۆست و هاوڕێیانتان ئاگادار بکەنەوە ، ئامادەبونتان لەو ڕێوڕەسمەدا ڕێزگرتنە لە خەبات درێژه‌ ...
مەراسیمی بە خاک سپاردنی لاوی جوانەمەرگ ( ڕۆژ شەماڵ) لە ستۆکهۆڵم. تەرمی کاکە ڕۆژ شەماڵ برازای کاک ساماڵ و کاک شیروان و شەوبۆ خان و شیلان و میدیا لە ستۆکهۆڵم لەم کات و شوێنە بە خاک درێژه‌ ...
ئاگاداری کۆمەڵگای کوردی بەریتانیا ئەکەینەوە کە مەراسیمی بەخاکسپاردنی ماموستا لادی ئیبراهیم لەم کات و ناونیشانەی خوارەوە ئەنجام ئەدرێ تکایە ئامادەی مەراسیمەکە بن بە پێی توانا بۆ ئەو درێژه‌ ...
پرسە لە ستۆکهۆڵم. پرسەی جوانەمەرگ( ڕۆژ شەماڵ) برازای کاک ساماڵ و کاک شیروان لە شیستا ترێفە. ڕۆژی شەممە 2019.7.6 کات 14.00-18.00 شوێن: Kista träff Kista Torget درێژه‌ ...
پرسەی خوالێخۆش بوو کاک ( ڕەحیم حاجی حسێن) برای کاک حەمە ساڵح و باوکی کاک ئاوات و مامی کاک بەختیار لە مالمۆیە. پرسەی پیاوان لە مزگەوتی هودای کوردییە ڕۆژی یەکشەممە 2019.6.30 کات 1 درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   203
کۆی سه‌ردان:   18067018