كاتێک ووشەی خۆشەویستی دەبێتە. شیلەی شیعر
كاتێک ووشەی خۆشەویستی دەبێتە. شیلەی شیعر
ڕیتا /له ژێر داوای مردنە . دوعاى چاك بوونه وه ى بؤ بكه ن
پيشكەشكردنى
شاعيرو نووسه ری عەرەبی/ هاتف به شبوش
چه ند دێڕێک لە شیعرەکانی
ریتا عودة/ شاعری بەرگیریی فەلەستین لە شاری حەیفا لە دایك بووە . مامۆستا بووە لە بەشی زمانی ئینگلیزی
چەندین دیوان و بابەتی شیعری هەیە. بەناوبانگترینیان شۆڕشێکی خامۆش ١٩٩٤ هەر وەها ئاوێنەی خەیاڵ و پێش خنکاندن تاقە فرمێسکێک . لە زۆربەی شیعرەکانیدا باسی شۆڕشی گەلێک دەکات کەهیشتا بەبی هیوا دەژێت .

گ/ باوکی دوین
من
هە وڵ ئەدەم
تێ ئەکۆشم
وێنەیی هەنگ
تا باشترین
شیلەی هەنگ
دروست بكە م
بەڵام
ریبوارێك
ڕێم
لێ ئەگری
گوارەکانم
ئەقرتێنێ
2
ببە
چۆن ئارەزووتە
ببە
بە پە پولەیەک
یان
خانمێکی قەرەج
ببە بە نان
بۆ سک
برسی
یاخود
فرمێسک
بٶ چاو
هەژار
بەڵام
ئاگات
لەوە بێ
کە
هیچ نە بیت
3
کاتێک
بیرتان دەکەم
یادتان
دەبێتە
باڵندە و
دوور ئەفڕێت
کە نیشتمەوە
لە سەر شانت
ئۆقرە دەگرم
خۆشەویستم
4
کاتێک
پەیمانت دا
دڵت
تەنها
بۆ من
بێت
به‌روار:  18/06/2019
430   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   614
کۆی سه‌ردان:   29251135