په‌یامی ئۆجالان بۆ چالاكانی مانگرتن له‌ خواردن و ڕۆژووی مردن
عەبدوڵا ئۆجالان لە ڕێگای پارێزەرانییەوە پەیامێکی نوێی بڵاو کردەوە و بە چالاکانی مانگرتووی وتووە: بە هەڵوێستێکی واتادار و دیرۆکی دەیبینم، کە بە پێشنیاری من کۆتاییتان بە مانگرتنی تامردن هێنا. هەروەها داوادەکات لەسەر بنەمای ژیان دۆستی هەنگاو بنێن.

ژووری یاسایی سەدە لەسەر دیداری عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە لێدوانێکی بڵاو کردەوە، کە وەهایە:

بە ناوی ژووری یاسایی سەدە، ١٢ی ئەم مانگە لەگەڵ بریگرتەکەمان بەڕێز ئۆجالان، لە زیندانی دوورگەی ئیمرالی لە چوارچێوەی مافە یاساییەکاندا، دیدارێکی بەرفراوانمان ئەنجامدا.

بەڕێز ئۆجالان لەم دیدارەدا پێش هەموو شتێک سوپاسی چالاکوانانی مانگرتن و مانگرتن تامردنی کرد، کە لەسەر بانگەوازیی ئەو کۆتاییان بە مانگرتنەکەیان هێناوە، نامەیەکیشی بۆیان ناردووە و هەڵوێستی ئەو کەس و ڕێکخراوانەی، کە لەو قۆناغەدا نزیکایەتیی خۆیان نیشانداوە زۆر بە هێژا بینیوە و سوپاسی کردوون، کە نامەکە لە کۆتایی لێدوانەکە بڵاو دەکرێتەوە.

لەم چاوپێکەوتنەدا ئەو شتانەی لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان باسی لێوە کرا، سەرناوەکانی بە کورتی بەو شێوەیە بوو:

ئۆجالان جارێکی دیکە ئاماژەی بەوەدا، کە دەتوانرێت مانگرتنەکان ئەنجام بدرێت، بەڵام پێویستە بە شێواز و ڕێبازێکی بنەمایی تێکۆشان قبوڵ نەکرێت، ڕاوەستانی خۆی، کە وەک سیاسەتی ژیاندۆستی پێناسەی دەکات، لەدژی مردن وەک پاراستنی ژیان بەناوی دەکات و ئاماژەی بەوەدا کە بنەمای ژیان و تێکۆشان بۆ ژیاندۆستییە.

نمونەی هێنایەوە، کە مەنسوری حەلاج سەرەڕای مردنی تراژیدی خۆی، دەستی لەلێگەڕێن بۆ ڕاستییەکان بەرنەدا و سەرنجی ڕاکێشایەسەر بەهای ڕاستیی ژیان، لەو چوارچێوەیەشدا دەستنیشانی کرد کە سەرەڕای ئەو هەلومەرجەی کە تێدایە، هیچکات دەستی لە لێگەڕێن بۆ دادپەروەریی، ئازادیی و ڕاستی بەرنەداوە و دەستیش بەرنادات.

بەڕێز ئۆجالان چاودێرییەکانی خۆی لەسەر کێشەکانی کۆمەڵگا و سیاسەت و پێشنیارەکانی خۆی بۆ چارەسەریی، وەک هەرجارێک لەم دیدارەش هێنایە زمان، بینیمان کە جارێکی دیکەش لە چوارچێوەی ئاشتیی شکۆمەنددا لەسەر چارەسەری سیاسەتی دیموکراتی پێداگری دەکات.

ئاماژەی بەوەدا کە وەک نیشانەیەکی مێژوویی؛ تورک بێ کورد و کورد بێ تورک نابێت، کاتێک لە مەزۆپتامیا کورد نەمینێت، لە ئاناتۆلی-ش شتێک بەناوی تورکیا نامینێت، هێنایە زمان کە هەبوون و پێشکەوتنی کوردان بە بەهێزبوونی تورکەکانەوە خاوەن هەموو واتەیەکە و ئاماژەشی بەوەدا کە پێویستە بەپێی ئەو ڕاستییە کار و خەبات بکرێت، دەستنیشانیشی کرد کە ئەو یەکێتی و یەکگرتنە لەناو گەلان ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێشی لە ژیانێکی ئاشتیانە و دیموکراتی دەکاتەوە.

بینیمان کە چارەسەری، یاسایی بنەڕەتییە و گرنگی بە چارەسەری دیموکراتی لە چوارچێوەی گۆڕانکارییەکانی یاسایی دەدات، چونکە هێنایە زمان کە زیهنییەت و گۆڕانکاریی دیموکراتی بە بەشداریی هەموو کۆمەڵگا دەکرێت.

ئاماژەشی بەوەدا کە:"لە ڕێبازی هەنووکەیی سیاسەتدا بۆشاییەکی ئایدۆلۆژیی و تیۆریک دەبینێت، پێویستە ڕێبازی خانەوادەپەرەستی، خێڵ پەرەستی و عەشیرە پەرەستی سەرەڕاست بکرێتەوە و بنەماش چارەسەریی سیاسەتی دیموکراتیکە.

سەرنجی ڕاکێشاوەتە سەر نرخاندنەکانی پێشووی خۆی دەربارەی گاندی-دا و هێنایە زمان کە پێویستی بە چارەسەری جیاوازی خولقێنەر هەیە، سەرنجی ڕاکێشایە سەر ئافراندنی ڕێبازی تێکۆشانی مەدەنی بەهێزی کلتوری، سیاسی، عاقلانە و سیاسەتی دانووستانی دیموکراتی و ئاماژەی بەوەدا کە چارەسەری دیموکراتی، دەتوانێت لە زەمینەیەکی وەها بخولقێت.

لەسەر بابەتی سوریادا ئاماژەی بە زیهنییەتی سیاسی خاوەن هێزی تەسلیمکردنی یەکپارچەیی سوریای کرد و پێشنیاری دیموکراتی هەرێمی خۆی، کە بە یاسای بنەڕەتی مسۆگەر دەکرێت کرد و ڕایگەیاند ناوخۆ و دەرەوەی سوریا و تورکیا پێکەوە گرێدراوە، تێکەڵاو بوون و نابێت کە لێک جیا بنرخێندرێن.

بابەتەکانی هەستیاریی ژنان لەناو تێکۆشانی ئازادیی ژنان، لەم مژارەدا کوشتنی ئۆزگەجان لەناو کۆمەڵگا، هاوسەرگیریی منداڵان، پەیوەندییەکانی ژن  و پیاوی نرخاند و ئاماژەی بەوەدا کە بەکۆیلەکردنی ژن کە لە سەردەمی نیۆلۆتیکەوە ١٥ هەزار ساڵە بە شێوەیەکی ڕەها بەردەوامە و لە ژێنتیکی کۆمەڵگادا بەجێ بووە، ئاماژەشی بەوەدا، کە کۆمەڵکوژی دژی ژنان ئەنجامی هەر ئەو زیهنییەتەیە، بۆیە پێویستە ژن هێرش بۆسەر ڕەگەزی خۆی هێرش لەسەر خۆی بزانێت و بەو تێگەیشتنە بجوڵێتەوە، تاوانەکانی ژنان، کێشەکانی کۆمەڵگا، ئابووریی و کۆمەڵگاناسی وەک بابەتی شۆڕش نرخاند و دەستنیشانی کرد کە کێشەی هاوسەرگیریی منداڵان لەخۆیدا هۆکاری ١٠ شۆڕشە، نەبوونی سیاسەتێک کە چارەسەری بۆ ئەو کێشانە بدۆزێتەوە، وەک بابەتی ڕەخنەیەکی بنەمایی دەستنیشان کرد.

لەبابەتی چارەسەری کێشەکانی کۆمەڵگادا سەرنجی ڕاکێشایە سەر پێویستی بە خولقاندنی شارەوانی دیموکراتی لە چوارچێوەی دروستکردنی ئافراندن و بەرهەمهێناندا و وتی: هەدەپە لەم بابەتەدا پێویستە ڕۆڵی کاتالیزۆر بگیڕێت.

هەروەها چەند کتێب و نووسەری نرخاند و هێنایە زمان، کە سۆسیالیزم بۆی بنەمایە و لەدژی دۆگماتیزم ئەو بنیادنانەوە پێکدێنێت، لەدژی زیهنییەتی ڕیاڵ سۆسیالیزمیش ڕوانگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک چارەسەری دەبینێت.

پەیامی ئۆجالان بۆ بەرخۆدێرانی مانگرتنی تامردن و چالاکیی مانگرتن

هەڤاڵانی هێژا

بە هەڵوێستێکی واتەدار و دیرۆکی دەیبینم، کە بە پێشنیاری من کۆتاییتان بە مانگرتنی تامردن هێنا، بە هێژای دەبینم و سوپاس دەکەم.

هیوادارم بە تایبەت هاڤاڵانێک کە لە قووڵایی ئەم قۆناغە دەژین، لە باری جەستە، بیر و ڕۆح وریای خۆیان بن، لە چوارچێوەی ئەو وانانەی کە لە قۆناغەکە ڕەخنەیان کرا و ڕەخنەدانیش کرا، سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.

بە تایبەتی دەمەوێت دەستنیشانی بکەم کە ئەو هەڵوێستە کە بە دەسپێشخەری کەسێک پێشخراوە، پێویستە وەک هەڵوێستێکی دەوڵەت نەبینرێت، بەڵام بە هیوا و هەستی خۆم باوەڕم هەیە کە ئەنجامێکی ئەرێنیی لێیدەکەوێتەوە، هیوادارم کە ئێوەش لە ئێستاوە لە بواری جەستەیی، ڕۆحی و زیهنیی لەسەر بنەمای فەلسەفەی بوونەوەری بەرەو پێش بچن، سڵاو و خۆشەویستیی بەردەوامم بۆتان دەنێرم.

عەبدوڵا ئۆجالان

١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٩

زیندانی ئیمرالی / بورسا

ڕۆژنیوز
به‌روار:  15/06/2019
408   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   240
کۆی سه‌ردان:   29231604