سووتانی چەندین پەیکەری ژنانی ئێزدی لە سوید
حەوتووی ڕابردوو ئاگرێک لە ناوچەی نارینگی شاری یەڤلە کەوتەوە و بەهۆیەوە چەندین ئەنبار و شوێنی دیکە لەو ناوچەیە سووتان.

ئاتۆلیەکەی سویوان سەعیدیان هونەرمەندی پەیکەرتاشیش یەکێک لەو شوێنانەیە کە بە هۆی ئەو ئاگراوە بە تەواوی لە ناوچوو. هەروەها ئەو ئاگرە هەندێک پەیکەری پڕۆژەی هاواریشی تێدا سووتاوە. پڕۆژی هاواری سەیوان سەعیدیان، کارێکە بۆ کچانی ئێزدی کە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش سەری بڕیون یان کۆیلەی کردبوون. لەو بارەوە وتووێژێکمان لەگەڵ هونەرمەند سەیوان سەعیدیان کردووە کە سەرنجتان بۆ بیستنی ڕادەکێشم.

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  13/06/2019
497   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   340
کۆی سه‌ردان:   29232309