دوو کورد بوونە ئەندا پەرلەمانی دانیمارک
لەکۆی 179 پەرلەمانتاری پەرلەمانی دانیمارک ، بۆ یەکەمجار دوو کورد بوونە ئەندامی پەرلەمانی ئەو وڵاتە.
حەلیمە ئۆگوز، لەسەر لیستی پارتی سۆسیالیست بە ئەندامی پەرلەمانی دانیمارک هەڵبژێردراوە و بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە تەمەنی شەش ساڵییەوە لە دانیمارک دەژیم و ماوەی 10 ساڵە لە ریزی پارتی سۆسیالیست خەبات دەکەم، لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەو وڵاتەدا من و لارس ئاسلان وەکو دوو کورد بووینە ئەندامی پەرلەمانی دانیمارک. پارتەکەی من لەکۆی 179 کورسی پەرلەمانی 14 کورسی بەدەستهێناوە".
حەلیمە ئۆگوز لەدایکبووی ساڵی 1979ی کۆنیایە و لە دانیمارک خوێندوویەتی، دەرچووی کۆلیژی ئەدەبیات، بەشی سیاسەت و پەیوەندییەکانە.
حەلیمە ئۆگوز، گوتی: "لارس ئاسلان، لە پارتی سۆسیالیست دیموکراتە و لە باوکێکی کوردی ئەنقەرە و دایکێکی دانیمارکە، وەکو کوردێک بە ئەندامی پەرلەمانی دانیمارک هەڵبژیردراوە. پارتی سۆسیالیست دیموکراتیش لەم خولەی هەڵبژاردنی دانیمارک 48 کورسی پەرلەمانی بەدەستهێناوە."
رۆژی چوارشەممە 5-6-2019 پرۆسەی هەڵبژاردنی گشتی لە دانیمارک بەڕێووەچوو. رکابەرییەکە لە نێوان پارتە چەپ و راستڕەوەکان بەهێزبوو. لە هەڵبژاردنەکەدا 300 هەزار دەنگدەری نوێ بەشداریانکرد و بۆیەکمجار دەچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان.
پەرلەمانی دانیمارک لە 179 کورسی پێکهاتووە کە 175 کورسی تایبەت بە دانیمارک و هەروەها چوار کورسییەکەی دیکەش بۆ هەریەکە لە دوورگەکانی گرینلاند و دوورگەی فاروو تەرخانکراون.
ڕووداو
بهروار: 10/06/2019
531 جار خوێندراوهتهوه
|