حەواڵەکردنی پارەی ڕەش لە سویدەوە بۆ کوردستان زیادیکردوەوە.
سوید و وڵاتانی تری رۆژئاوا، رێوشوێنی توندیان گرتووەتەبەر بۆ رێگرتن لە سپیکردنەوەی دراو و ڕەوانەکردنی بۆ گروپە تیرۆریستییەکان، ئەوەش وایکردووە خەڵک زیاتر ڕووبکەنە نوسینگەکانی حەواڵەکردن.
لەڕووماڵێکی بەشی کوردی ڕادیۆی سویددا، چەند نوسینگەو کەسانێک کە ئیشی حەواڵە دەکەن لەشارە جیاجیاکانی سوید، ئەوە دووپاتدەکەنەوە بازاڕی ئەوان زیاد بووە.
هەروەها ئێمە لە بەشی کوردی ڕادیۆی سوید لە بەدواداچونێکدا لە شاری سلێمانی لە کوردستان سەردانی بازاڕی دۆلارەکەکەمانکرد، لەگەڵ چەند نوسینەگە قسەمان کرد لە ئیشی حەواڵە دەکەن لەگەڵ ئەوروپا، لەوێ چاومان کەوت بە هاودەنگ ئیسماعیل کە کۆمپانیای ئاڵوگۆڕو حەواڵەکردنی دراوی هەیە، لە باڕاڕی هاودەنگ دووپاتیدەکاتەوە کە بازاڕی حەواڵەکردنی پارە بەشێوەی نایاسایی واتە ڕەش لە سویدەوە بۆ ئەوێ زیادیکردوەوە.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 09/06/2019
601 جار خوێندراوهتهوه
|