تۆمەتباری کوشتنی دلین دانی بە تاوانەکەیدا ناوە
رووداو - دهۆک

پۆلیسی دهۆک رایگەیاند، تۆمەتبارێک بە کوشتنی کچە 10 ساڵانەکە دانی تاوانەکەدا ناوە و سبەی دانپێدانانەکەی بڵاودەکەنەوە.

لیوا تاریق ئەحمەد، بەڕێوەبەری پۆلیسی دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، تۆمەتبارە دەستگیرکراوەکە کە خەڵکی دهۆکە، دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.

لیوا تاریق ئەحمەد راشیگەیاند، سبەی دانپێدانانی تۆمەتبارەکە بڵاودەکرێتەوە.

دلین وەلید، کچێکی تەمەن 10 ساڵان بوو، دووەم رۆژی جەژن لە بەرامبەر قوتابخانەی میدیا لە سەنتەری شاری دهۆک رفێندرا و ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە. دلین بە چەقۆ کوژراوە و جەستەشی شێوێندراوە. 

بنەماڵەی دلین رایدەگەیێنن، پرسە بۆ کچەکەیان دانانێن تاوەکو بکوژ دەدۆزرێتەوە و سزایەک دەدرێت کە ببێتە وانەیەک بۆ خەڵکی دیکە. 
به‌روار:  09/06/2019
402   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   15
کۆی سه‌ردان:   29256201