خامنەئی بە چەکی قەناسەوە وتاری جەژنی پێشکەشکرد
ئاژانسی هەواڵیی فارس نیوزی ئێران وێنەیەکی عەلی خامنەئی ڕابەری باڵای ئێرانی بڵاوکردووەتەوە، کە لەکاتی وتاری جەژنی ڕەمەزاندا چەکێکی جۆری قەناسی ڕوسیی بە دەستی چەپیەوە گرتووە.

تەلەفزیۆنی فەرمیی ئێران کە وتارەکەی خامنەئی بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ گواستەوە، رەخنەی لە سیاسەتەکانی ئەمریکا گرت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و بە "خیانەتکردن لە ئومەی ئیسلامی" ناویبرد.

دوای کۆتاییهاتنی وتارەکەی جەژن ئاژانسەکە وێنەیەکی نزیکی دەستی ڕابەری ئێرانی بەو چەکەوە بڵاوکردووەتەوە، کە بە چەکی "دراگانۆف - قەناس" ناسراوە.

هەرچەندە ئەوە یەکەم جارە ڕابەری باڵای ئێران لەکاتی وتاردا ئەو جۆرە چەکە بە دەستییەوە بگرێت، بەڵام میدیاکانی ئێران هیچ ئاماژەیەکیان پێ نەکردووە، بەڵام وەک ئاماژە و نمایشێک بۆ هێزی ئێران لێکدراوەتەوە، لەکاتێکدا وڵاتەکە لە ژێر گەمارۆیەکی قورسی ئەمریکادایە.

خامنەئی لە وتارەکەیدا ئاماژەی بە "ڕێککەوتنی سەدە" کرد و ڕایگەیاند، پلانێکی پیسی ئەمریکایە، بەڵام نایەتە دی و ئەو بە خیانەتکردن لە ئومەتی ئیسلام ناویبرد.

ئەوەش لەکاتێکدایە ئاڵۆزی و ناکۆکییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بە قۆناغێکی مەترسیداردا تێپەڕ دەبێت و بە شێوەیەکی نیمچە ڕۆژانە لێپرسراوانی باڵای هەردوولا هەڕەشە لە یەکتری دەکەن و، ئۆباڵی نائارامییەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەخەنە ئەستۆی یەکتر.
ئێن ئاڕتی
به‌روار:  06/06/2019
530   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   48
کۆی سه‌ردان:   29259193