سوید سیستمێکی هاوبەشی دابەشکردنی پەنابەرانی بۆ ئەورووپا دەوێت
هێلێن فریتزۆن سەرۆکی لیستی سۆسیالدیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی یەکێتیی ئەورووپا دەیەوێت سیستمێکی هاوبەش پرسی کۆچ لەسەر ئاستی ئەورووپا هەبێت، هەموو وڵاتەکەکان وەک یەک بەرپرسیارێتی بگرنە ئەستۆ.

بەڵام هەردوو وڵاتی هەنگاریا و پۆڵەندا دژی وەها سیستمێکن و نایانەوێت پەنابەر وەربگرن، نایانەوێت یەکێتیی ئەورووپا دەستوەربداتە کاروباری ناوخۆی وڵاتان لەم مەسەلەدا.

 هێلێن فریتزۆن دەڵێ ئەوە بەهۆی ئەوەوەیە کە پارتی ڕاستڕەوەی پەڕگیر لەسەر دەسەڵاتن.

ئەمەش گرنگترین پێنج خاڵە، کە سۆسیالدیموکراتەکان لە کارکرنیان لە خولی داهاتووی پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپادا کاری لەسەر دەکەن.

١.یەکێتیی ئەورووپا داکۆکی لە ماف و بەها بنەڕەتییە دیموکراسییەکان بکات، خەبات دژ بە توندڕەوی ڕاستڕەوەکان بکات.

٢.یەکێتیی ئەورووپا بەهێزەوە هەوڵ بدات بۆ باشترکردنی هەلومەرجی کارکەران. مەرجە سوید پەیڕەو بکرێت لە سوید سەرباری ئەوەی کرێکارەکە لە هەروڵاتێکەوە هاتبێت.

 ٣.یەکێتیی ئەورووپا سیاسەتێکی باشتری ژینگەی هەبێت، دەردانی دوکەڵی پیسکەری ژینگە زیاتر لەوەی ئێستا کەمبێتەوە بەجۆرێک بگەین بەو ئامانجانەی کە لە پەیماننامەی پاریسدا هاتووە.

٤.یەکێتیی ئەورووپا دەبێت سیاسەتێکی هاوبەشی بەرپرسیارانە و هاوکارانەی بۆ پرسی کۆچبەران  و پەنابەران هەبێت.

 ٥.یەکێتیی ئەورووپا  بەردەوام بێت لەکارکردن بۆ باشترکردنی ڕەوشی کۆمەڵایەتی و بژێوی خەڵک، بەدواداچوون هەبێت بۆ پایە کۆمەڵایەتییەکانی یەکێتیی ئەورووپا کە لەسەری ڕێککەووتوین، ئەوە گرنگە بۆ خەڵکانێک کە لێرە دەژین و کاردەکەن.

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  15/05/2019
479   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   688
کۆی سه‌ردان:   29230545